کانونی دوھەم 17, 2025 09:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

١.

رژیمی زایۆنی بەفەرمی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی واژۆ کرد

رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بەگێڕانەوە لە نووسینگەی "بنیامین نەتانیاهو" لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند کە تیمەکانی وتووێژکاری حەماس و رژیمی ئیسرائیل، ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ، پێک گۆڕینەوەی گیراوان و دیلکراوانیان لە دۆحە، واژۆ کردووە.

٢.

بێن گوێر: ئەو ئاگربڕە، ناتەواوە، دەست لەکاردەکێشمەوە

"ئیتمار بێن گوێر"ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنیستی شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەی ئاگربڕ لەگەڵ غەززە، کەم و کوڕیی تێدایە، بۆیە ئێمە لە پارتی "عەزەمەتی یەهود" دەست لەکارکێشانەوەمان رادەگەیێنین.

٣.

باسم نەعیم: ئیسرائیل، سەرشۆڕانە شکستی هێنا

"باسم نەعیم" لە ڕێبەرانی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی سەرباری پشتگریی وڵاتانی رۆژاوایی و لەسەروویانەوە، ئەمریکا، لە ماوەی شەڕی غەززەدا، سەرەنجام نەیتوانی ئامانجەکانی مسۆگەربکاو بەسەرشۆڕییەوە شکستی هێنا.

٤.

باکوری غەززە، لەژێر بۆردومانی قورسی رژیمی زایۆنیدا

لەشەوی ڕابردوودا، پەلامارە ئاسمانییەکانی رژیمی داگیرکەر بۆسەر غەززە سەرباری ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ، هەروا درێژەی بوو و جەبالیاو باکوری کەرتی غەززە هەرئێستاش لەژێر بۆردومانی قورسی داگیرکەران دایە.

٥.

دیداری مەسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی لە هەولێر

"هۆشیار زێباری" ئەندامی لێژنەی کارگێریی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ئەو پارتەو "مەزلوم عەبدی" فەرماندەری گشتیی هەسەدە لە هەولێر، چاویان بەیەک کەوتووە.

٦.

پزشکیان، دووشەنبەی بەرەو مۆسکۆ جێهێشت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی خۆجێی پاش گەشتە دوو رۆژییەکەی، دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستانی بەرەو مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، جێهێشت.