کانونی دوھەم 17, 2025 13:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

١.

شەهیدبوونی ٩ فەلەستینی لە کەرتی غەززە

سوپای داگیرکەری رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ قوتابخانەی "زەینەبولوەزیر"ی لە جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززەی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، نۆ هاووڵاتیی فەلەستینی شەهیدبوون.

٢.

خۆپێشاندان لە فەلەستینی داگیرکراو

پاش بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرێک لەلایەن میدیا زایۆنییەکانەوە لەبارەی ئەوەی کە کابینەی نەتانیاهو، بەنیازە ڕێککەوتنی ئاگربڕ، رۆژێک دوابخات، ناڕازییان لە تەلاویڤ خۆپێشاندانیان کرد.

٣.

هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن

کەناڵی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، پێنج جار چەند ئامانجێکیان لە شاری "عەمران"هەڵکەوتوو لەباکوری یەمەن، بۆردومان کرد.

٤.

دواپەلەقاژەی "جۆ بایدن" لە سوریا

حکومەتی بایدن لە یەکێ لە دواهەوڵەکانی لەخولی سەرۆک کۆمارێتی، بە بەهێزکردنی پێگەو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا، هەوڵیەتی دزەودەسەڵاتی ئەمریکا لەناوچەی ژێرکۆنترۆڵی کوردەکان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بچەسپێنێ.

٥.

یەکەم گەشتی فەرمیی پزشکیان بۆ ڕووسیا

سەرۆک کۆماری ئێران لەدەسپێکی گەیشتنی بۆ ڕووسیا، وتی: هیوادارم لە کۆتایی دانوستانەکانی ئێران و ڕووسیا لەو سەفەرەدا، ڕێککەوتننامەی تۆکمەی هاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ، لەلایەن سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتەوە، واژۆ بکرێ.

٦.

ئاگرکەوتنەوەیەکی تازە لە کالیفۆرنیا

پاش ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێ لە گەورەترین کارگەکانی پاشەکەوت کردنی پیل لە جیهان لە کالیفۆرنیا، و نیگەرانی لەبەر بڵاوبوونەوەی ماددەگەلی شیمیایی و مەترسیدار، فەرمانی چۆڵکرانی خانووبەرەو باڵەخانەکانی ئەو ناوچەیە لە کالیفۆرنیا دەرکرا.