ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-01-2025 / جەختی عێراقچی لەسەرپەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
جەختی عێراقچی لەسەرپەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە واژۆکردنی "پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژیی هەمەلایەنەی ئێران و ڕووسیا" وتی: هیوادارە بە واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە پەیوەندی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی لە نێوان ئێران و ڕووسیادا خێراتر بێتەوە”
. 2-
هێرشی مووشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەرغەلافی غەزە
گوردانەکانی قودس ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکدا بە مووشەکی "بەدر ١" بۆ سەر غەلافی غەززە کە ئەرتەشی تیرۆر تێدا جێگیر بووە و شارۆچکەی "نیرعام" گورزی قورسیان لە ڕژێمی زایۆنی داوە ."
3-
پاشەکشەی نەتانیاهۆ لەهەمبەر خۆڕاگری فەلەستین
محەممەد ئەلهندی، جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ نەتانیاهۆ لە بەرامبەر خۆڕاگری گەلی فەلەستین وخەباتی خۆڕاگری، پاشەکشەی کردووە بۆیە سەرکەوتووی ئەم شەڕە خۆڕاگری فەلەستینە
. 4
جەختی نەواف سەلام لەسەر کشانەوەی سوپای تیرۆر لە لوبنان
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی ئەرکمەندی لوبنان ڕایگەیاند، بوونی ئەرتەشی تیرۆر لە خاکی لوبنان کاریگەری لەسەر سەقامگیری وڵات و ناوچەکە دەبێت.
5
نەبی بێری: حیزبوڵڵا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە
نەبیی بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: بێ گومان حیزبوڵڵا بەشداری حکومەتی داهاتووی لوبنان دەکات، کەسیش قبووڵی ناکات کە حزبوڵڵای لوبنان وەلا بنێرت، حزبوڵڵا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە
6-
ئەمریکا هۆکاری قەیرانی ڕۆژئاوای ئاسیایە
ڤاسیلی نبێنزیا نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختیکرد : پەرەسەندنی قەیرانی ئێستای ڕۆژئاوای ئاسیا کە پێشتر نەبینراوە، دەرئەنجامی سیاسەتە کارەساتبارەکانی ئەمریکایە.