کانونی دوھەم 18, 2025 13:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1

زەبری گوردانەکانی قودس لە ئەرتەشی تیرۆر 

گوردانەکانی قودس وێنەگەلێکیان لە لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی زایۆنی  بە تەقاندنەوەی مینێکی لەپێشدا چێنراو لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە لەم هێرشەدا گورزێکی قورسیان لە سوپای تیرۆر داوە

. 2-

خۆڕاگری  پیلانی "ڕژێمی زایۆنی گەورە"ی پووچەڵ کردەوە

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی شەممە، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئاگربەستی شەڕی  غەززە  ڕایگەیاند: بەرخۆدان و گەلی فەلەستین پیلانگێڕی " ڕژێمی  گەورە"ی  تێکشکاند

. 3-

خۆڕاگری غەززە زایۆنیستەکانی تێکشکاند

ناسر ئەبو شەریف، نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە تاران، ڕایگەیاند کە خۆڕاگری گەلی لوبنان توانی زایۆنیستەکان تێکبشکێنێت و هەروەها سوپاسی لایەنگرانی گەلی فەلەستینی کرد کە پێکهاتبوون لە کۆماری ئیسلامی ئێران، لوبنان، عێراق و یەمەن

. 4-

هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان

میدیاکانی زایۆنی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، فڕۆکەخانەی بن گوریون لە تەلئەبیبی داخست و  زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان بەرز بووەوە

5-

کردەوەی تورکیا بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی لە سوریا

چاودێری مافی مڕوڤی سوریە ڕاپۆڕتی دا، هێزەکانی سوپای تورکیا بە کەرەستەی ئەندازیاری  چوونەتە ناوئەو وڵاتە  بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا

. 6-

ڕەخنەی پارتی نیشتمانیی تورکیا  لە سیاسەتەکانی ئەنقەرە

 ئۆزگور بورسالی سکرتێری گشتی پارتی نیشتمانیی تورکیا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی دوو مانگی ڕابردووی سوریا و دەستوەردانی تورکیا لەو پێشهاتانە کرد و ڕایگەیاند کە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بەو ڕووداوانە هەڵەیە و دەبێتە هۆی تەریک کەوتنەوەی تورکیا لە ناوچەکەدا.