ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-01-2025 / بەردەوامیی پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بەردەوامیی پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر غەززە
لە سەروبەندی جێبەجێکرانی ئاگربڕ لە غەززە کە بڕیار بوو لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە ئەنجام ببێ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی باکووری کەرتی غەززەیان بۆردۆمان کرد.
2
مووساد: مامەڵەی دیلبەدیل زۆر خراپە بەڵام ناچارین
سەرۆکی مووسادی ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل بۆ ئەم ڕژێمە زۆر نالەبارە بەڵام بە سەرنجدان بە ڕەوشی زۆر نالەباری زایۆنییەکان جێبەجێی دەکەن.
3
هێزە یەمەنییەکان پاپۆڕێکی فڕۆکەهەڵگریی ئەمریکایان کوتا
شەوی ڕابردوو سەرتیپ یەحیاسەریع لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنێکیان بە کوتانی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی یو ئێس ئێس هەری ترۆمەن و گەمیە جەنگییەکانی لە باکووری دەریای سوور بەڕێوە بردووە،
4
پەردەلادان لە نوێترین بەلەمیی تونداژۆی سوپا
دوایین بەلەمیی جەنگی هێزی دەریای سپای ئێران بە ناوی تاریق لە پەراوێزی پەردەلادان لە شاری ژێرزەمینی ئەم هێزە ناسێندرا. ئەم بەلەمە خاوەنی جەستەیەکی کەربونی و خێراییەکی نزیکەی سەد و هەشتا کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە و توانای هاویشتنی مووشەکی کرووزیشی هەیە.
5
دانوستان پێویستە بۆ یەکخستنەوەی گرووپەکانی سوریا
فهرماندهی گشتیى هێزهکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: یەکخستنەوەی گرووپەکان بەبێ دانووستان کێشەیەکی گەورەیە و پێشنیازمان کردووە لێژنەیەکی سەربازی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان پێکبهێندرێت.
6
هەڵکشانی سەرسووڕهێننەری کرێماڵ لە لۆسانجلێس
بنجامین نۆرتۆن پەیامنێری ئەمەریکایی بە وەبەرڕەخنەدانی هەلقۆستنەوەی خاوەن ماڵەکان و ئیستیسماری ئەو کەسانەی کە ماڵ و حاڵی خۆیان لە ئاگرەکەی ئەم دواییە لە دەست داوە، نووسی: ئەمە هەمان شتە کە ئەمریکا بە ئازادی ناوی دەبات. ئازادی بۆ دەوڵەمەندەکان بۆ ئیستسمارکردن، نە ئازادی بۆ خەڵک کە کەس ئیستسماریان نەکات.
7
پشت ڕاستکرانەوەی بڕیاری گرتنی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور
دادگەیەک لە سێئول بڕیاری گرتنی سەرۆک کۆماری وەبەر لێپرسینەوە کەوتووی کۆریای باشووری، لەبەر هەوڵ بۆ ڕاگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی پشت ڕاست کردەوە.