ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-01-2025 / نەتانیاهۆ: مافی دەستپێکردنەوەی شەڕ پارێزراوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
نەتانیاهۆ: مافی دەستپێکردنەوەی شەڕ پارێزراوە
سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئیسرائیل ئەم مافە بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێ کە بێتوو قۆناغی دووەمی ئاگربەڕ بێسوود بێ، شەڕی غەززە بە داکۆکی ئەمریکا دەست پێبکاتەوە.
2
هەڵمەتی تلاڤیڤ؛ وەڵامێکی سروشتی بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان
حەماس جەختی کرد: هەڵمەتی قارمانانەی شەهید سەلاح یەحیا لە تلاڤیڤ وەڵامێکی سروشتی بوو بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە زەبرەکانی خۆڕاگری تا دەرکرانی داگیرکەران بەردەوامە.
3
وشداری بنەماڵەی دەسبەسەرکراوانی زایۆنی بە نەتانیاهۆ
بنەماڵەی دەسبەسەرکراوانی زایۆنی ڕایانگەیاند: نەتانیاهۆ و توندڕەوەکانی هاوڕێی بە جاران ڕێککەوتنیان تووشی شکست کرد، ئیتر نایەڵین ڕێککەوتنی غەززە هەرەس پێبێنن.
4
وتوێژی عەراقچی و سکرتێری گشتیی حەماس
سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە توێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ زیاد نەخالە بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستین و شکستی ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد لەسەر داکۆکیی بنەڕەتیی ئێران لە ئارمانجی فەلەستین و مافی خۆڕاگری.
5
بەردەوامیی هێرشی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی، درۆن و تۆپخانە ناوچەکانی دەڤەری بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد کە کوژرانی چوار شاروومەند و برینداربوونی ١٥ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
6
مەرجی نەوەی نوێ بۆ بەشداری لە حکومەت
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ جەختی کردووە بێتوو داخوازەکانی حیزبەکەیان نەیەتەدی، هەر لە باڵی ئۆپۆزسیۆندا دەمێننەوە.
7
گیرانی ٧٧ پشتیوانی فەلەستین لە خۆپیشاندانەکانی لەندەن
پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکرانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین دوێنێ زیاتر لە ٧٠ کەسی لە کۆبوونەوەیەکی دژە ئیسراییلیدا گرت.