ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-01-2025 / بنپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
بنپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە
گرتە و وێنەکان لە باکووری کەرتی غەززە باس لەوە دەکەن ڕژێمی زایۆنی لە یەکەم خولەکەکانی جێبەجێکرانی ئاگربڕ بن پێی کردووە.
2
گەیشتنی ژماری شەهیدانی بۆردومانی غەززە بە ٨ کەس
ژێدەرە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە ژماری شەهیدانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی ئەششەعف لە شاری غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە گەیشتۆتە هەشت کەس.
3
میدیا عبرییەکان وەرگیرانی ناوی دەسبەسەرکراوانیان پشتڕاست کردەوە
مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنی جەختیان کردووە کە حەماس ناوی ٣ دەسبەسەرکراوی زایۆنی ڕادەستی ناوبژیوانان کردووە.
4
ئاوارەکانی شنگال بێوەرین لە یارمەتیی دراویی عێراق
نایف سەعید قەیمەقامی شاری شنگال ڕایگەیاندووە؛ زۆرێک لەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە بۆ ئەم ناوچەیە یارمەتییە چوار ملیۆن دینارییە بەڵێندراوەکەی حکومەتی عێراقیان وەرنەگرتووە.
5
دەستپێکرانی ڕۆنانی هێزگەیەکی ئەتۆمی دیکە لە ئێران
بەرپرسی کارگێڕیی کۆمپانیای ڕووسیی ئەتۆم ڕووس ڕۆژی ڕابردوو وتی: دانوستان بۆ ڕۆنانی هێزگەیەکی ئەتۆمی گەورەی دیکە لە ئێران بەمزووانە دەست پێ دەبێ.
6
خۆپیشاندان لە سەروبەندی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپ
خۆپیشاندەران لە واشینگتۆن بە بەدەستەوەگرتنی لافیتەگەلێک و دانی دروشم ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا سەبارەت بە کۆچبەرانی بیانی و گۆڕانکاری کەش و هەوایی.
7
گیرانی ٧٧ پشتیوانی فەلەستین لە خۆپیشاندانەکانی لەندەن
پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکرانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین دوێنێ زیاتر لە ٧٠ کەسی لە کۆبوونەوەیەکی دژە ئیسراییلیدا گرت.
8
پشت ڕاستکرانەوەی بڕیاری گرتنی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور
دادگەیەک لە سێئول بڕیاری گرتنی سەرۆک کۆماری وەبەر لێپرسینەوە کەوتووی کۆریای باشووری، لەبەر هەوڵ بۆ ڕاگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی پشت ڕاست کردەوە.