ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-01-2025 / سوپاسی وتەبێژی قەسام لە میحوەری خۆڕاگریی و ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
سوپاسی وتەبێژی قەسام لە میحوەری خۆڕاگریی و ئێران
وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عیزدەین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وێڕای سوپاس وێژیی و پێزانینی لە ئێران، یەمەن و خۆڕاگریی عێراق لەبەر پشتگرییان لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین، وتی: بەهاوکاریی برادەرانمان لە گرووپە خۆڕاگرەکانی دیکە، ئەنجامێکی نیوەئۆستورەمان خوڵقاند.
٢.
رەفتاری زیرەکانەی قەسام کاتی گۆڕینەوەی گیراوانی زایۆنی
دیاری دانی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە سێ ژنی گیراوی زایۆنی لەکاتی پێک گۆڕینەوە و لەچوارچێوەی قۆناخی یەکەمی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە کەتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی ئەرێنی لە کەشی سایبریدا بەدیهێنا. هێزەکانی قەسام بۆ پێشاندانی سەرکەوتنیان بەسەر رژیمی زایۆنی، هیچ دەرفەتێک بەفیڕۆ نادەن.
٣.
حەماس: بیرۆکەی پێکهێنانی ئیدارەی نیشتمانی بۆ کەرتی غەززەمان هێنایە ئاراوە
"محەممە نزال" ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: حەماس بەنیازی بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە نیە بەڵکوو بیرۆکەی پێکهێنانی ئیدارەی نیشتمانی بۆ کەرتی غەززەی هێناوەتە ئاراوە. ئەو ئیدارە، داگری کەسایەتییە سەربەخۆ و لێهاتووەکانە کە دەتوانن کەرتی غەززە بەڕێوەببەن.
٤.
ڕێپێوانی سەرتاسەریی لایەنگرانی فەلەستین لە ئوروپا
لایەنگرانی فەلەستین لە سەرتاسەری شارەکانی ئوروپا بریتی لە؛ ستۆکۆلم، ئامستردام، بەرلین و ڤیەننا گردبوونەوەو وێڕای شەرمەزارکردنی کردەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، خوازیاری بەردەوامیی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان حەماس و رژیمی زایۆنی بوون.
٥.
هێرشی چەکدارانی جۆلانی بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا
تەلەفزیۆنی سوریا هەواڵی تێکهەڵچوونی چەکدارانی نێوان دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی و هەسەدەی بڵاو کردەوە. ئەو تێکهەڵچوونانە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامی گرتووە.