کانونی دوھەم 20, 2025 13:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١.

٦٠٠بارهەڵگری یارمەتیی مرۆیانە گەیشتنە غەززە

یاریدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەسەدان بارهەڵگری یارمەتییە مرۆییەکان گەیشتوونەتە کەرتی غەززە کە لەنێویاندا ٣٠٠یان بەرەو باکوری کەرتی غەززە وەڕێکەوتوون.

٢.

حیزبوڵڵای عێراق: زایۆنییەکان بەجۆرێک شکستێکیان خوارد کە قەت قەرەبوو نابێتەوە

حیزبوڵڵای عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا، مسۆگەرکرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززەی بە شکستێکی قورس بۆ رژیمی زایۆنی وەسف کردو ڕایگەیاند، زایۆنییەکان، بەلەونێک شکستیان هێنا کە هەرگیز ناتوانن قەرەبووی بکەنەوە.

٣.

سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمان: ژمارێکی کەم بەسەر داگیرکەراندا زاڵبوون

"عەلی قەرەداغی"سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمان وتی کە ژمارێکی کەم توانیان بەسەر داگیرکەراندا سەرکەون. وتیشی: بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی بە ئیمکانات و کەرەستەی کەم و لە جوگرافیای بچووکی ٣٦٠ کیلۆمەتریی، جۆرێک پەرجوویە. ئەمریکا بە هەموو توانا و وڵاتانی رۆژاوایی لە شەڕی دژ بە گەلی فەلەستین و خۆڕاگریی غەززە، هاوبەش بوون.

٤.

شەڕی نێوان سوپای لوبنان و چەکداران لە سنورەکانی سوریا

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لەگەڵ دەس و پێوەندییە چەکدارە نەناسەکان لە سنورەکانی سوریا، تێکهەڵچوون و پێکیان داداوە. چەکدرارانی نەناس لە ناوچەی قەسر بۆ هەرمل لەسنوری نێوان لوبنان و سوریا، تەقەیان لە هێزەکانی سوریا کردووە.

٥.

بەقایی: ئێران لەسەر توانای بەرگریی خۆی دانوستان ناکا

"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی توانای بەرگریی خۆی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا دانوستان ناکا.