ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-01-2025 / تویتی عیبریی رابەری شۆڕش
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
تویتی عیبریی رابەری شۆڕش
پەڕەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە تۆڕی ئیکس ، بە بۆنەی سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستین ، بەبڵاوکردنەوەی رستەیەکی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پێی داگرت لەسەر نەوەستانیی بزاوتی #بەرەی_خۆڕاگریی
2
شەممە ، قۆناغی دووهەمی دیلبەدیل
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین : قۆناغی دووهەمی رێککەوتنی دیلبەدیل، شەممەی داهاتوو ٢٥ی ژانوییە دەستپێدەکات
3
درێژەی پەلاماردانی باشوری لوبنان
میدیاکانی لوبنان: رژێمی زایۆنیی بەردەوامە لە بنپێکردنی ئاگربەس لە لوبنان و دوو بۆمب لە شارۆچکەی "حولا" تەقیونەتەوە
4
شاڵاوی شارۆچکەنشینان
شارۆچکەنشینانی داگیرکەری زایۆنیست پەلاماریان کردەسەر دوو گوند و خانوبەرە و ئۆتۆمۆبیل و دوکانەکانی فەلەستینییەکانیان ئاگرتێبەردا
5
هەسەدە و تەحریرشام تێکهەڵنەچوون
هەسەدە: شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێمە و چەکدارانی تەحریرشام لە دەیرەزور، رووی نەداوە
6
گیرانی رابەری پارتی زەفەر لە تورکیا
ئومێد ئوزداغ رابەری پارتی زەفەر ، بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان لەکاتی خواردن لە ئەنقەرە قۆڵبەست کرا
7
ترامپ: قەیرانی وزەمان هەیە
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی سوێندخواردندا رایگەیاند تووشی هەڵاوسانی ئابووری و قەیرانی وزە بووینە و دەبێ دەسبەجێ لەپێناو چارەسەرکردنیان هەنگاوی خێرا بنێین