کانونی دوھەم 21, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

کوژرانی زایۆنیستێک لە قلقلییە

میدیاکانی رژێمی زایۆنی: لە جەنگەی پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر گوندە فەلەستینییەکان ، سوپای تیڕۆر بە هەڵە تەقەی لە شارۆچکەنشینان کردووە، کەبەهۆیەوە زایۆنیستێک کوژراوە و یەکی تریش برینداربووە

02

ئاگربەسەکەی غەزە دەبێ پاوەجێ بێت

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە ئاگربەسەکەی غەزە، رایگەیاند ئەو ئاگربەسە هەنگاوێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بەڵام دەبێ ببێتە رێگەچارەیەکی هەمیشەیی و پاوەجێ

03

دەبێ دژی داگیرکاریی تورکیا بوەستین

سۆزدار دێرک فەرماندەی باڵای هەسەدە شەڕوخۆڕاگریی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بە پاراستنی کەرامەتی گەل لەهەمبەر داگیرکاریی و ملهوڕی تورکیا پێناسەکرد و رایگەیاند دەبێ حکومەتێکی گشتگیر و دیمۆکڕات لە سوریا بێتە ئاراوە

04

حەوتەی داهاتوو بڕیار لەسەر موچە دەدرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبونەوەی هاوبەش ئەنجامبدرێت و بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت

05

ئامادەبونی پۆلیسی سنووریی ئەمریکا

هێزەکانی پۆلیسی سنووریی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی ترامپ لەمەڕ داخستنی سنوور لەگەڵ مەکزیک ، لە تەگزاس جێگیر بوون

06

کاردانەوەی ماکرۆن بە گەڕانەوەی ترامپ

سەرۆکی فەڕانسا لەدوای سوێندخواردنی ترامپ ، داوای لە وڵاتانی ئەوڕوپا کرد لەخەو هەستن و توانایی بەرگری خۆیان بەهێز بکەن ، لەبەر ئەوەی چیدی ناکرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەوڕوپا، پشت بە واشینگتۆن ببەسترێت