کانونی دوھەم 21, 2025 13:13 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

دانوستانی ئێران و ئەوڕوپا درێژەی دەبێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی : ئێران و ئەوڕوپا رێککەوتوون، دانوستانەکان درێژە پێبدەن و دانیشتنی دواتریش لە رێگەی راوێژەوە دیاری دەکرێت

02

پیشانگەی پێشەنگەکانی پێشکەوتن لە تاران

ئەمڕۆ پیشانگەی پێشەنگەکانی پێشکەوتن لە تاران بە سەردانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، دەستی بەکارەکانیی کرد

03

سزاکانی سەر سوریا هەڵگرن

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران داوای کرد لەپێناو باشترکردنی دۆخی ئابوری و خزمەتگوزاریی ، سزاکانی سەر سوریا هەڵگیرێت

04

ئاگرکەوتنەوە لە تورکیا

میدیاکانی تورکیا: بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە یاریگەی خلیسکانە لە باکوری رۆژئاوای ئەووڵاتە ، دە کەس گیانیان لەدەسداوە و ٣٢ی تریش برینداربوونە

05

ئەمریکا لە رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی هاتە دەرێ

سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم ساتەکانی دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپیدا ، بڕیاری دا، ئەندامەتی وڵاتەکەی لە رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی، هەڵبوەشێنێتەوە

06

"یون" لە دادگا

سەرۆکی پێشوی کۆریای باشور بۆ یەکەم جار ، چووە دادگا و وەڵامی پرسیارەکانی دادوەرەکانی دایەوە

07

هاوکاریی زانکۆی ئیلام و ٨ زانکۆی عێراق

تەبایینامەی هاوکاریی لە نێوان زانکۆی ئیلام و ٨ زانکۆی عێراق بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هاوکاریی ، بە ئامادەبونی بەرپرسان و کارگێڕانیی ئەو زانکۆیانە ، واژۆ کرا