کانونی دوھەم 22, 2025 08:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

شکستی ناتانیاهۆ لە کەناری ڕۆژئاوا

 زاهر جەبارین، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند:  ئەر ئەو جورەی  لە غەززە شکستمان بە ناتانیاهۆ هێنا، لە کەناری ڕۆژئاواش شکستی پێدەهێنین

 2-

نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی کەمپی جنین

فەرحان حەق، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان  بە گێڕانەوە لە  سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوەوتی بەردەوامی توندوتیژییەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ئۆردوگای جێنین لەلایەن سوپای تیرۆرەوە جێگای نیگەرانییە.

3-

بریندار بوونی 4 زایۆنیستی لە تەلئەبیب 

لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە تەلئەبیب، چوارشارۆچکە نشینی زایونی برینداربوون، یەکێک لە زایونییە بریندارەکانیش باری تەندروستی نالەبارە.

4-

جەختی عەلی باپیر لەسەرسەرکەوتنی حەماس و جیهادی ئیسلامی

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادی کوردستانی عێراق، لە پەیامێکدا سەرکەوتنی مێژوویی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بەرز نرخاند و وتی:خۆڕاگری فەلەستین داستانێکی گەورەی لە مێژوودا تۆمار کرد.

5-

بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە تورکیا 

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک لە پیستی ئیسکی  لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٦ کەس و پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستداوانیش بەرزبێتەوە.

6-

پەسەندی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەن ئەسڵیەکانی

شاخوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ئەو زەویانەی کە سەدام لە خاوەنەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق وەریگرتبوو و دابووی بە خەڵکی دیکە، لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا.

7-

جەختی ئێران لەسەر داماڵینی چەک لە وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی 

عەلی بەحرەینی باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ ڕایگەیاند: داماڵینی چەکی ئەتۆمی وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زۆر پێویستە.