ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-01-2025 / جەختی زەریف و لەتیف ڕەشیدلەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد جەواد زەریف جێگری ئیستراتژیکی سەرۆک کۆماری ئێران لە داڤۆسی سویسرا بیروڕایان گۆڕییەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کردەوە.
2-
دان پێدانانی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی تیرۆر بە شکستەکەی
هێرتزی هالیوی، سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و دانی نا بە شکستی سوپای تیرۆریستی لە بەرامبەر خۆڕاگری فەلەستینییەکان.
3-
جەختی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێویستی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە
ئیمی پۆپ، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئای ئو ئێم ڕایگەیاند: پێویستە ئاگربەستی کاتی لە غەززە بکرێتە هەمیشەیی بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی یارمەتییە پێویستەکان بۆ ناوچەکە.
4-
پیرۆزبایی فەلەستینیەکان لە ئۆپەراسیۆنی قارەمانانە
حەماس موجاهدین و جیهادی ئیسلامی فەلەستین، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پیرۆزباییان کرد بە بۆنەی ئۆپراسیۆنی قارەمانانەی دژە زایۆنیستی لە تەلئەبیب.
5-
پیرۆزبایی سەرکەوتنی خۆڕاگری فەلەستین
ئەکرەم ئەلکەعبی، ئەمینداری گشتیی نوجەبا عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لە باهۆزی ئەقسا لە فەلەستینییەکان، ئێران، یەمەن، لوبنان، عێراق و لایەنگرانی دیکەی فەلەستینی کرد
6-
ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی پێدانی مووچەی مانگانە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە، هەولێریش دەبێ پابەند بێ بە ناردنی داهاتی ناوخۆی خۆی بۆ بەغدا لە کاتی خۆیدا
7-
هاوسۆزی ئێران لە گەڵ خەڵکی تورکیا
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک لە تورکیا ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی تورکیا کرد.