کانونی دوھەم 22, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: یەکێک لە کێشەکانی ئێمە پشتبەستن بە دۆلارە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران  ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کەرتی تایبەت، بە ئاماژە بە کێشەی پشتبەستن بە دۆلار،فەرموویان : بێگومان سیستەمی دارایی بریکس و ئاڵوگۆڕی دارایی لەگەڵ دراوەکانی  وڵاتانی ئەندامی بریکس یارمەتیدەرێکی زۆر دەبن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە

2-

بەرز بوونەوەی ژماری سەربازانی کوژراوی ئەرتەشی تیرۆر

کەناڵی هەواڵی فەلەستین کوژرانی سەربازێکی زایونی و برینداربوونی ١١ سەربازی دیکەی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا  لە کەرتی ڕۆژئاوا  ڕاگەیاند 

3-

بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی تورکیاوە

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی تورکیا، ژمارەی قوربانیانی هۆتێل بولوی  تورکیا گەیشتووەتە ٧٦ کەس، ئەمڕۆش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ماتەمینی گشتیی لە تورکیا ڕاگەیاند.

4-

ئەرتەشی تیرۆر ئاگربەست لە غەززە و لوبنان پێشێل دەکات

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەرتەشی تیرۆر ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و لوبنان پێشێل دەکات و هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە سەرەڕای هەموو کارە هاندەرانەکانی تەلئەبیب بەردەوام بێت

 5-

دژایەتی هێزە کوردییەکانی سوریالەگەڵ ڕادەستکردنی زیندانەکان بە دیمەشق

  کوردانی سوریا ڕایانگەیاند کە نەیارن لە گەڵ ڕادەستکردنی ئەو زیندانانە  کە تیرۆریستانی داعش تێیدا ڕاگیراون، چونکە متمانەیان بە تورکیا و فەرمانڕەوا نوێیەکانی دیمەشق نییە.

6-

 ڕەخنەی چین لە سیاسەتی گومورکیی ترەمپ 

مائو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕەخنەی لە قسەکانی ترەمپ گرت سەبارەت بە سەپاندنی باجی لەسەتا دە لەسەر هاوردەکردنی چین و وتی: چین بەبڕشتانە پابەندە بە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و وەڵامی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەداتەوە.