ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-01-2025 / عەراقچی: بەڵێنیی دێرینەی ئێران، پەرەنەدان بە چەکی ناڤۆکییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
عەراقچی: بەڵێنیی دێرینەی ئێران، پەرەنەدان بە چەکی ناڤۆکییە
سەید "عەباس عەراقچی"، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی دژە ئێرانیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی داگرت؛ بێ شەرمانەیە، نسحەتیی ئێرانیەکان بکەن، چونکە وادەو بەڵێنیی لەمێژینەی ئێران بە جیهانیان، لەسەر بنەمای پەرەنەدان بە چەکی ناڤۆکی، لای هەمووان خویاو ئاشکرایە.
٢.
درێژەی بەزێندرانی ئاگربڕلە لوبنان
میدیا لوبنانیەکان وێڕای ئاماژە بە درێژەی بەزێندرانی ئاگربڕ لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، ڕایانگەیاند، لە ٥٧ رۆژی رابردوودا ئەو رژیمە ٦٢٩جار لەڕێی پەلاماری درۆنیی، تەقاندنەوە و سوتاندنی ماڵ و خانووبەرەکان و هەروەها تەقەکردن بە چەکەمەنی مەرگهێن، ئاگربڕی بەزاندووە.
٣.
دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنی، هۆکاری ناسەقامیی ناوچەیە
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دوێشەو(چوارشەممە) لە بەیاننامەیەکدا وێڕای وشدارییدان لەمەڕ دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند، ئەو تاوانکاریی و دەسدرێژکارییانە، هۆکاری ناسەقامیی ناوچەکەن.
٤.
بۆردومانی دوبارەی بەنداوی تشرین لەلایەن تورکیاوە
بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، هێزەکانی تورکیا دوێنێ چوارشەممە جارێکی دیکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ناڕازیان و کەسانی مانگرتوو لە دەورووبەری بەنداوی تشرینی سوریا کە بەهۆیەوە، چەند هاووڵاتیی دیکەی سوریا بریندار بوون.
5.
پێداگریی بارزانی و زەریف لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان
"مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و "محەممەد جەواد زەریف" یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ چوارشەممە لە پەراوێزی پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی کۆڕبەندی جیهانیی ئابوریی لە داڤوس، جەختیان کردەوە لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران.