ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-01-2025 / نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی لێواری رۆژاوا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی لێواری رۆژاوا
"فەرحان حەق" یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەحاند پەلامارەکانی سوپای رژیمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر لێواری رۆژاوا پاش ڕاگەیێندرانی ئاگربڕی نێوان ئەو رژیمەو بزووتنەوەی حەماس لە غەززە .
٢.
دانپێدانان بەشکستی رژیمی زایۆنی
"ئیتمار بێن گوێر"ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی کە هەڕەشەی کردبوو، بێتوو لەسەر ئاگربڕ ڕێککەوتن بکرێ، لە کابینەی نەتانیاهو دەکشێتەوە، لە لێدوانێکی تازەدا، ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی بە مایەی بێ ڕێزی پێکران و شکست هێنانی ئیسرائیل لێکدایەوە.
٣.
چوونەسەری ژماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە تورکیا
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ژماری قوربانیان و بەرکەوتووانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی "پیستی ئیسکی"ی پارێزگای "بۆلو"ی تورکیا بۆ ٧٩ کەس زیادی کردووەو نۆ کەسیش لەپەیوەندیی دەگەڵ ئەو ڕووداوەدا، قۆڵبەست کراون.
٤.
هەتەشە، پێکهاتە دینیەکان لە سوریا دەگۆڕێ
سەرچاوە ئاگادارەکان لە سووریا رایانگەیاند کە تەحریروشام لەهەوڵی گۆڕینی پێکهاتە دینیەکانە لە شەش شاری ئەو وڵاتەو لەو ناوەدا، کۆنترۆڵی 50 مزگەوتی لە شەش شارلەوانە دیمەشق بەدەستەوە گرتووە.
٥.
رەخنەی"پێدرسۆن" لە درێژەی داگیرکەریی رژیمی زایۆنی
"گیر پێدرسۆن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری سوریا، وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی داگیرکرانی خاکی سوریا لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، ئەو کارەی بە پەسەندنەکراو زانی و پێی داگرت؛ هیچ بیانوو و پاسایەک نییە بۆ ئەو داگیرکەرییە.
٦.
ئاگرکەوتنەوەی دوبارە لە لۆس ئەنجلێس
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کالیفۆرنیای باشوری پاش خولی تازەی ئاگرکەوتنەوەی کۆنترۆڵ نەکراوی "هیوز" لەنزیک شاری کاستئیک، ڕوویان کردە ناوچە کوێستانیەکانی باکوری شاری لۆس ئەنجلێس.