کانونی دوھەم 23, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

١.

 ١٠ شەهید و زیاتر لە١٠٠بریندار لە جنین

چەکدارانی رژیمی زایۆنی لە هێرش بۆسەر شار و ئوردوگای جنین لە لێواری رۆژاوای فەلەستین و لە دووەم رۆژی بەدوای یەکدا، بەرەوڕووی هێزەکانی خۆڕاگریی بوونەوە کە لەو تێکهەڵچوونەدا، دە فەلەستینی شەهید و پتر لە١٠٠کەسیش بریندار بوون.

٢.

گەڵاڵەی تازەی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی هائارێتس، کۆمیتەی ناوەندیی گەڵاڵەڕێژی و خانووبەرەو بیناچێکردنی رژیمی زایۆنی بەنیازە ٩٠٠٠یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵێک لە شارۆچکەکانی قودسی رۆژهەڵاتی ساز بکا.

٣.

خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە، سەرکەوت

کۆڕبەندی جیهانیی بێداری ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی بزووتنەوەی حەماس لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ رژیمی داگیرکەری زایۆنی، ڕایگەیاند، رژیمی ترۆر، لە شەڕی دژ بە غەززە شکستی هێناو خۆڕاگریی فەلەستینیش، سەرکەوت.

 ٤.

عێراقییەکانی کەمپی"هول" دەگەڕێنەوە

"سەباح نوعمان" وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: میکانیزم و چۆنیەتی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکانی نێو کەمپی هول لە ئەنجومەنی وەزیراندا خراوەتەبەر باس و بەزوویی ئەو خێزانانە دەگەڕێنەوە عێراق.

٥.

رەخنەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێست گرتن و سیاسەتی "شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ناوبراوی تۆمەتبار کرد بە بێ ڕێزی کردن و چەواشەکاریی.

٦.

یەمەن، کەشتیی"گەلێکسی لیدر"ی ئازاد کرد

بە ئامادەبوونی ژەنەڕاڵ "جەلال ئەڕوویشان" جێگری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری بەرەڤانی و ئاسایشیی دەوڵەتی سەنعاو لە ئاراستەی پاڵپشتیی لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە، کەشتیی"گەلێکسی لیدر" ئازاد کرا.