ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-01-2025 / بەردەوامیی ھێرشی سەر جنین
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بەردەوامیی ھێرشی سەر جنین و وشداری دان لە بارەی ژینۆسایدەوە
سوپای ڕژێمی زایونی بۆ چوارەمین ڕۆژو ڕۆژێک دوای دەست پێکردنی ئۆپراسیونی شورەی ئاسنین و شەھید کردنی ١٢کەس و بریندار کردنی دەیان کەسی دیکە، ھێرشی خۆی بۆ سەر شاری جنین و کەمپەکەی لە باکووری کەرتی ڕۆژئاواداگیرکراو بەردەوام دەکات.
2
ھێرشی چەکداران بۆ سەر ناوچە شێعەنشینەکانی حومس
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی سەربە ئەبو موحەممەد جۆلانی سەرۆکی حکومەتی تازەی سووریا ١٠ شارومەندی شێعە لە پارێزگای حومس شەھید بوونە.
3
دیداری مەسرور بارزانی و موحەممەد جەواد زەریف لە داڤوس
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشی ستراتیژیاو سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دانیشتنەکانی داڤوس چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە گرینگایەتیی چارەسەریی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و دابین کرانی مافی یاسایی و شایستەداراییەکانی ھەرێم وتووێژیان کرد
4
دیالۆگ کلیلی پێکھێنرانی حکومەتی تازەیە لە ھەرێمی کوردستاندا
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری لەگەڵ شاسوارعەبدولواحید سەرۆکی بزوتنەوەی نەوەی نوێ لە سەر پێویستیی ھێزمەندکرانی دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەمەڕ پێکھێنانی حکومەتی تازەی ھەرێم پێی داگرت.
5
ترەمپ: ھیودارم ئێران لەگەڵماندا ڕێککەوێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە وێڕای ھێنانە ئارای ئەم بانگەشەیەی کە واباشترە بەر لە ھێرشی ئیسرائیل بتوانین کێشەکانمان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکەین، وتیشی: بەھیوام ئێران ڕەزامەند ببێت و لەگەڵماندا ڕێککەوێت.
6
بەردەوامیی ھەوڵی ئوجەڵان بۆ بەرەوپێش بردنی دانوستانەکان
شاندەکەی دەم پارتی داگری پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندێر دوای دووھەمین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەڵانی سەرۆکی پەکەکە لە بەندیخانەی واوەئاسایشتیی ئیمراڵی، وێڕای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک باسی بەردەوامیی ھاوکاریی ئوجەڵان بۆ دانوستانیان کرد.
7
بەردەوامیی ھەوڵی ئوجەڵان بۆ بەرەوپێش بردنی دانوستانەکان
شاندەکەی دەم پارتی داگری پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندێر دوای دووھەمین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەڵانی سەرۆکی پەکەکە لە بەندیخانەی واوەئاسایشتیی ئیمراڵی، وێڕای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک باسی بەردەوامیی ھاوکاریی ئوجەڵان بۆ دانوستانیان کرد.