ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-01-2025 / ئەحمەد شەرع: قەسەدە پابەندی ڕێککەوتن نییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ئەحمەد شەرع: قەسەدە پابەندی ڕێککەوتن نییە
سەرۆکی دەوڵەتی گواستنەوەی سووریا پەیامێک لە بارەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاودهکاتهوهو تۆمهتباریان دهکات بهوهى کە گوایە، پابهندى ڕێککهوتن نهبوونه.
2
ڕاوێژی تەلەفۆنیی عێراقچی و ھاوتا تورکیاییەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە٨ وتووێژێکدا لەگەڵ ھاوتا تورکەکەی وتی: سیاسەتی بنەمایی ئێران داکۆکی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریایەو لەو باوەڕەدایە کە دەبێ دەوڵەتێکی ھەمەلایەنە بە بەشداریی تەواوی ڕەوتە سیاسی و ئەتنی و ئایینییەکان پێک بھێندرێت.
3
پتر لە ١٤ھەزارو ٥٠٠ منداڵ لە کەرتی غەززە کوژراون
ئاژانسی فریاکەوتن و کارنانەوەی تایبەت بە ئاوارەکانی فەلەستین «ئانڕوا» ڕایگەیاند کە بەدرێژایی شەڕی غەززە ڕاپۆرتەکان دەربڕی شەھید بوونی پتر لە ١٤ھەزارو ٥٠٠ منداڵن.
4
قوڵتر بوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوینی ڕایگەیاند "دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ ھەموار کرانەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و دەست پێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ،سەرباری خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیش، کەچی بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا ، دەنگی لەسەر نەدرا.
5
ئینگلتەرا یەکەم ھەڵوێستی لە ھەمبەر ترەمپ دا دەربڕی
گۆڤاری تلێگراف وای بڵاو کردەوە کە سەرباری فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ کەنداوی ئەمریکا، ئینگلتەرا ئەم ناوە بە فەرمی ناناسێت.
6
نابێ ڕەخنەی نابەجێ لە دەزگای دادی تورکیا بگیردرێت
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە گرینگایەتیی چاکسازی لە دادپەروەری دا کردو وشداری دایە ڕەخنەگرانی دەزگای داد بە تایبەت ئەکرەم ئیمام ئوغلو سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ و پێی ڕاگەیاند کە ڕەخنەگرتن لە دەزگای داد شوێنھاتی قورسی بۆ بەدواوە دەبێت.