کانونی دوھەم 24, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

پێکھێنرانی ناوچەی سەربازیی ھەمیشەیی لە باشووری سوریا

ھەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە ھێزەکانی ڕژێمی زایونی لە سەر ئۆپراسیونەکانیان لە یاشووری سوریا بەردەوامن ھەتا بەشێکی ئەم مەڵبەندە لە پارێزگاکانی قەنیتەرەو دەرعا بکەن بە ناوچەی سەربازیی ھەمیشەیی.

02

ھاوتەریبیی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەرو ئیسرائیل بە جنین

ڕۆژنامەی عیبری زمانی «ئیسرائیل هیوم» ڕایگەیاند: هاوتەریب لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپا لە جنین، پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش کاربۆ دەستگیرکردنی کەسانی بەرپەیگەڕ دەکات.

03

ئیسرائیل لە غەززە شکستی ھێنا

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران دوێنێ ڕایگەیاند: کشانەوەی کاربەدەستانی سەربازیی ڕژێمی زایونی لە پۆستەکانیان دوای کۆتایی ھاتنی شەڕەکەی غەززە نیشانەیەکی ئاشکرای شکست ھێنانی سوپای ئیسرائیل لە شەڕی دژی غەززەدایە.

04

حکومەتی عێراق وەڵامی حکومەتی هەرێمی دایەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پابەندین بەو هەموارەی کە ناردوومانە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە یاسای بودجە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەبێ پابەند بێت بە مادەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی.

05

بانگەشەی ئاکسیۆس لەمەڕ ناوەڕۆکی دانوستانەکانی ئێران و ئەورووپا

ماڵپەڕی ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتەکانی ئەورووپا بانگەشەی کردووە کە نوێنەرانی ئێران لە دانوستانەکانیان لەگەڵ فەرەنساو ئاڵمانیاو ئینگلتەرا لە ژێنێڤ بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە کە خوازیاری دانوستان بۆ ڕێککەوتنێکی ناڤۆکیی تازەو جیاواز لەگەڵ بەرجامن.

06

درەوشانەوەی یاریزانانی ئێرانیی تۆپی پێی کەناراوەکان لە ئاستی جیھاندا

لە پێڕستە ٢١٥ کەسیەکەی ڕێکخراوەی جیھانیی تۆپی پێی کەناراوەکان کە کاندیدی باشترینەکانە بۆ ئاھەنگی «گاڵا ستار»ی تۆپی پێی کەناراوەکانی ٢٠٢٤، ناوی ٨ یاریزانی ئێرانیش بەدی دەکرێت.