کانونی دوھەم 25, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

1

 ئێران بانگەشەی ڕژێمی زایۆنی ڕەتدەکاتەوە

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگەشەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ لوبنان ڕەتکردەوە و بە بیانووی بێ بایخکردنی ئاشکرای  ئاگربەست لەگەڵ لوبنان لە لایەن ئەو ڕژێمەوە  زانی

. 2-

شەهید بوونی دوو بەرپرسی حەماس 

حەماس لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی ئەندامێکی مەکتەب سیاسی و فەرماندەی دەزگای ئاسایشی گشتی خۆی لە شەڕی  باهۆزی ئەقسا  بەدەستی ڕژێمی زایۆنیەوە پشتڕاستکردەوە.

3-

سوپای تیرۆر پێش ٧ی ئۆکتۆبەر پلانی پەلامارکردنەسەر غەززەی دانابوو عیزەدین ئەلحەداد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی قەسام ڕایگەیاند، پێش ٧ی ئۆکتۆبەر سێرڤەرەکانی یەکەی ٨٢٠٠ی  ڕژێمی زایونی  هاک کراون، ئەوەش ئاشکرای کرد کە حەماس پێش باهۆزی ئەقسا لە پلانی دوژمن بۆ پەلاماری وێرانکەر بۆ سەر غەززە ئاگادار بووە

. 4-

کوژرانی دوو سەربازی سنووروانی کوردی عێراق لە پەلاماری پەکەکە

دوابەدوای پەلاماری پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەی باتیفا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوو سەربازی  سنووروانی کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو لە لایەکی دیکەوە، پەکەکە تورکیای بە هۆکاری پەلامارەکەی سەر ئەو بنکەیە زانی.

5-

درێژەی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین

بەپێی هەواڵی میدیاکان، پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی تشرین و پردی قەرە قۆزاخ لە سوریا دوێنێ بەردەوام  بووە و تا ئێستا ٢٢ کەس کوژراون و ٢٠٣ کەسیش بریندار بوونە.

6-

گەڕانەوەی پەنابەرە سوورییەکانی کەمپی هول

 لێژنەی کاروباری پەنابەران لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا داوایکرد هێزە نێودەوڵەتییەکان هەلومەرجێک بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرانی سوریا لە کەمپی هولەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دروست بکەن.