ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-01-2025 / ڕەخنەی ئێران لە سیاسەتی دووفاقانەی مافی مرۆڤ
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ڕەخنەی ئێران لە سیاسەتی دووفاقانەی مافی مرۆڤ
کازم غەریبابادی، جێگری مافەوانی و کاروباری نێودەوڵەتی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی دەورەیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژێنێڤ وتی: پرسی مافی مرۆڤ لە سیاسەتی دووفاقانەوە ڕەنج دەبات
2-
فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەلجەزیرە شکستی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنی
میدیاکانی زایۆنیستی، فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەلجەزیرە کەپیلانەکانی سوپای تیرۆر بۆ پەلامار کردنە سەر غەززە پێش ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا ئاشکرا دەکات، بە کوێرایی ئەمنی و شکستی هەواڵگری لە "شەممەی ڕەش" ناوبرد
3-
حەماس ئەمڕۆ چوار دەستگیرکراوی دیکەی زایۆنی ئازاد دەکات
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی ئەلقەسام ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، گوردانەکانی ئەلقەسام ئەمڕۆ چوار سەربازی دەستبەسەرکراوی ژنی ئیسرائیلی ئازاد دەکا
4-
زایۆنیستەکان داوا دەکەن ناتانیاهۆ پابەند بێت بە ئاگربەستەوە
بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایونی لە درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکانیان دژ بە نەتانیاهۆ، داوایان لە ناوبراو کرد کە پابەند بێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس
5-
کوردەکانی سوریا بەدوای جیابوونەوەدا نین
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە کوردەکانی سوریا بەشێکی دانەبڕاون لە سوریا و هیوادارن وەک تیمێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق کاربکەن
6-
هەسەدە دوو سەرکردەی داعشی دەستگیرکرد
هەسەدە ڕایگەیاند کە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و دژە تیرۆر دوو سەرکردەی داعشیان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی تیرۆریستییەکان لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری سوریا دەسگیر کردووە