کانونی دوھەم 25, 2025 13:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

چوارگیراوی زایۆنی ڕادەستی خاچی سوور کران

تەلەفیزیونی ئەلجەزیرە بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک ڕایگەیاند گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس چوار گیراوی سەربازیی زایونی ڕادەستی خاچی سوور کرد

 

2

ڕێگاچارەی سەربازی کاریگەری نەرێنی لەسەر خاکی سوریا دەبێت

گیر پێدرسون نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستی چارەسەر کردنی پرسی گرووپە چەکدارەکانی جێگیر لە سوریا کە لە ئەرتەشی سووریا دان ڕایگەیاند کە  ڕێگاچارەی  سەربازی کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر خاکی سووریا

3

تورکیا کۆتایی بدات بە دەسوەردان لە عێراق

عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە دەسوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری عێراق وتی : بە داخەوە تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەروا بەردەوامە لە دەسوەردان لە کاروباری ئێمە . داوا لە تورکیا ئەکەین کە کۆتایی بدات بە دەسوەردانەکانی

4

نەوتی هەرێم بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوەی عێراق

حەنان فەتلاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : کۆمپانیاکانی هەرێم بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوەی عێراق

5

تڕەمپ 12 پشکێنەری دەر کرد

سەرۆک کوماری ئەمریکا لە یەکەمین ڕۆژی حکومەتەکەی دەستی کردووە بە پاکتاو کردنی بەربڵاو . لە نوێترین کردەوەی لانیکەم 12 پشکێنەری  گشتیی دامەزراوە فیدڕاڵیەکانی دەرکرد

 6

ئیدانە کردنی بە ترۆریست زانینی ئەنساڕوڵڵا لە لایەن ئەمریکاوە

محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەمریکا بەهۆی ئەوەی ئەنساروڵڵای بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبردووە، جەختی لەوە کردەوە: یەمەن لە هەمان ئاستدا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە.