کانونی دوھەم 26, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1 -

لوبنان بەستێنی ڕووداوگەلێکی گەورە

لە کاتێکدا کە ڕێککەوتنی ئاگربڕی لوبنان بە کردەوە پێی ناوەتە بیست و چوار کاتژمێری کۆتایی، ٦٠ ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی ئاگربڕ کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی باسی پاشەکشەنەکردنیان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان دەکەن.

2 -

ڕێزگرتنی ئەسیری ئازادکراوی فەلەستینی لە حەماس و خۆڕاگری

"ئەحمەد بادی" ئەسیری ئازادکراوی فەلەستینی کە لە مامەڵەی دیلبەدیلدا ئازاد کرا لە ئاپۆڕەی پێشوازیکەراندا سەروێنی حەماسی دابەست و ڕێز و سوپاسی دەربڕی بەرامبەر بەم بزووتنەوەیە و گرووپە خۆڕاگرییەکانی دیکە.

3 -

هاکان فیدان ئەمڕۆ بەرەو بەغدا دەڕوات

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە سەفەرێکی فەرمی بۆ بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراق لەوان سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە دیداری دەبێ.

4 -

داکۆکی مەزڵووم عەبدی لە بەیاننامەی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە پێشوازی کرد لە بەیاننامەکانی "گییەر پێدەرسێن" نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ئەو هەوڵانەی لە پێناو دانانانی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ سوریا دەدرێ.

5 -

عەراقچی گەیشتە ئەفغانستان

وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکی باڵاوە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەفغانستان گەیشتە فڕۆکەخانەی کابول.

6 -

نەیارەتیی ئێزیدییەکان لەگەڵ یاسای لێبوردنی گشتی

لیژنەی نوێنەرانی ئێزیدییەکان لە پرێسکۆنفرانسێکدا بە نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ پەسەندکرانی یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو کردەوەیە مەحکووم دەکەن.

7 -

ئەمریکا لە دووی بەربڵاو بووندایە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە وتاردانەکەیدا سەر لە نوێ هۆگریی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پەیوەستکردنی ناوچەگەلێکی وەک گرینلەند و کەناڵی پاناما بەخاکی ئەمریکا.