ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-01-2025 / تووندتربوونی تەگبیرە ئەمنییەکانی سوپای لوبنان لە سنوورەکاندا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1 -
تووندتربوونی تەگبیرە ئەمنییەکانی سوپای لوبنان لە سنوورەکاندا
لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی ئاگربڕی ٦٠ ڕۆژە و هەروەها پێشینەی بێبەڵێنییەکانی ڕژێمی زایۆنی، سوپای لوبنان دەستی داوەتە دانانی بنکەی ڕاگرتن و پشکنین و هەروەها بەهێزکردنی ناوچە پاوەجێکانی خۆی لە سنوورەکانیدا.
2 -
کۆنترین دیلی فەلەستینی ئازاد کرا
محەممەد تووس خەڵکی بەیتلەحم لە کەرتی ڕۆژاوا وەکوو کۆنترین دیلی فەلەسینی پاش چل ساڵ دیلێتی دوێنێ لە چوارچێوی مامەڵەی دیلبەدیل لە نێوان خۆڕاگری و ڕژێمی زایۆنی لە بەندیخانەکانی داگیرکەران ئازاد کرا.
3 -
دیفاعی عەبدوللەتیف ڕەشید لە حەشدی شەعبی
سەرۆک کۆماری عێراق لە وتوێژی لەگەڵ فرانس٢٤ وتی: گرووپە چەکدارەکان پێبەندن بە فەرمانی حکومەت و هەر چەشنە پێشنیار بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕەت دەکەینەوە.
4 -
چوونی وهفدى ههرێم بۆ بەغدا دوادەکەوێ
بهگوێرهى ههواڵى میدیاکان، چوونی وهفدى باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی مووچە بەهۆی ئامادەنەکرانی لیستی مووچەی مانگی ١ و لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچونەوە، دواخرا.
5 -
ترەمپ: ڕەنگە بگەڕێینەوە بۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی
ترەمپ لە وتاردانێکدا لە نوادا وتی: ڕەنگە دیسان بگەڕێینەوە بۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی. نازانم. بەڵام چین بە ٤.١ ملیار حەشیمەت تەنیا ٣٩ ملوێن دۆلار پارە دەدات بە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ئێمە بە ٣٢٥ ملیۆن حەشیمەت، ٥٠٠ ملوێن دۆلار دەدەین.
6 -
بڕانی لەپڕی کارەبا لە باشووری عەرەبستان
کاربەدەستانی سەعوودی باسی بڕانی لەپڕی کارەبا لە باشووری عەرەبستانیان کردووە و وتوویانە لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی تۆکمە و خێرا بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دەست پێ بووە.