ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-01-2025 / تەقەی زایۆنییەکان لە شاروومەندانی لوبنانی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1 -
تەقەی زایۆنییەکان لە شاروومەندانی لوبنانی
وەزیری تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەو شاروومەندانەی خەریکی گەڕانەوە بۆ باشووری لوبنانن شەهیدێک و حەڤدە برینداری لە حەولا و کەفەر کەلا لێکەوتۆتەوە.
2 -
بەڵێنی حەماس بەو دیلانەی هێشتا لە زیندانن
"زاهیر جەببارین" ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی ڕۆژاوا وتی: ئێمە دیسان بەڵێن دەدەین بەو دیلانەی هێشتا لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدان کە خۆڕاگری تا ئازادکردنی دوایین دیل دەست هەڵناگرێ لە هەوڵەکانی.
3 -
عێراق ئامادەیه بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دامەزراندنی سندوقێکی ئابووریی کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان و جەختیشی کردووە لە سەر ئامادەیی عێراق بۆ یارمەتیدانی ئەو سندوقە.
4 -
دیداری عەراقچی و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری لەگەڵ "ئەمیرخان موتەقی" پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی نێوان دوو وڵاتی لە ئاستێکی زۆر باشدا وەسف کرد و هیوای دەربڕی بەرامبەر بە پەرەسەندنی پێوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی ئێران و ئەفغانستاندا.
5 -
تەقەلای نەتانیاهۆ بۆ دیدار لەگەڵ ترەمپ
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە نەتانیاهۆهەوڵ دەدات بۆ ئەوەی لە واشینگتۆن چاوی بە ترەمپ بکەوێ. بەڵام بە پێی سی ئێن ئێن؛ کاربەدەستانی کۆشکی سپی هێشتا هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم مەسەلە نیشان نەداوە.
6 -
دۆزرانەوەی ١٠٠ پارچە ئاسەواری مێژوویی لە هەرسین
فەرماندەی پۆلیسی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان باسی دۆزرانەوەی نزیکەی سەد پارچە ئاسەواری مێژوویی کردووە لەم شارستانەدا کە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی پێش لە دایکبوونی مەسیح.
7 -
پەلامارەکان لە سوودان دەبێ بوەستێندرێن
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماردانی نەخۆشخانەیەک لە شاری فاشری سوودان ٧٠ کوژراوی لێ کەوتۆتەوە، خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلاماردانی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم وڵاتە بوو.