ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-01-2025 / ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە٤٧هەزار و٣٠٦کەس
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە٤٧هەزار و٣٠٦کەس
وەزارەتی تەندروستیی غەززە وێڕای ئاماژە بە تۆمارکرانی شەهادەتی٢٣فەلەستینی دیکە لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدان بۆ٤٧هەزار و٣٠٦کەس زیادی کردووە. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لەماوەی٧٢کاتژمێری ڕابردوودا، یازدە فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.
٢.
تەگەرەنانەوەی رژیمی زایۆنی لەبەردەم جێبەجێکرانی ئاگربڕ
"محەممەد ئەلهیندی" یاریدەری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای ئاماژە بە تەگەرەنانەوەی رژیمی زایۆنی لەبەردەم جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕدا، وتی کە ئەو رژیمە دەبێ ڕێگە بدا فەلەستینیەکان بگەڕێنەوە باکوری غەززە.
٣.
٢٢شەهیدو١٢٤بریندار لە دەسڕێژی چەکدارانی زایۆنی
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلاماری سوپای رژیمی زایۆنی بۆ٢٢ کەس زیادی کرد. لە هێرشەکانی رۆژی ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر هاووڵاتیانی لوبنانی کە خەریکی گەڕانەوە بۆ زێدو ماڵی خۆیان لە باشوری ئەو وڵاتە بوون، ٢٢ کەس شەهید و ١٢٤کەسیش بریندار بوون.
٤.
ئەلحوسی: پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: ئێمە لەنزیکەوە جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی غەززەو گۆڕانکارییەکانی لێواری رۆژاوایی پێوشوێن دەگرین. ئەگەر رژیمی داگیرکەر سەرلەنوێ شەڕ دەس پێ بکاتەوە، ئێمەش هەوڵەکانمان دەس پێ دەکەینەوە. وتیشی: دەسدرێژکاران لەئاراستەی سێناریۆی پرۆژەی زایۆنیزمدا دەجوڵێنەوە.
٥.
ئامادەبوونی عەراقچی لە یەکێ لە کافتریاکانی کابول
سەید"عەبباس عەراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی کابولی کردووە، پاش دیدار لەگەڵ چەند کەس لە بەرپرسانی تالیبان بۆ خواردنەوەی چا، لە یەکێ لە کافتریاکانی ئەو شارە ئامادە بوو.