ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-01-2025 / سودانی و فیدان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان تاووتوێ کرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1.
سودانی و فیدان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان تاووتوێ کرد
سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی سوریا، غەززەو لوبنان وتووێژیان کرد. لەو دیدارەدا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیاو پرسە ناوچەیی و جیهانییە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات تاووتوێ کرا.
2.
ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە
ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پێشنیاری نوێی یاسای بودجە، نوێ بۆوە.
"سەباح سوبحی"، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دوەمی بۆ پڕۆژەیاساکە لەگەڵ هەموارکردنەوەی پێشنیارکراودا ئەنجامداوە، بەڵام سەرمان سوڕما لە دەقێکی نوێ کە لەلایەن نوێنەری حکومەتی عێراقهوه پێشکەشکرا.
3.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس: گەلی فەلەستین لە سەرزەوینی خۆیدا دەمێنێتەوە
"عەبدولـلەتیف قانوع" وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس بەئاماژە بەوەی کە گەلی فەلەستین لە سەرزەوینی خۆیاندا پاوەجێ و سەقامگرتوون و هەرچەشنە گەڵاڵەو پیلانێک بۆ ئاوارەکردنیان، شکست دێنێ، پێی داگرت: گەلی فەلەستین لە سەرزەوینی خۆیدا دەمێنێتەوە.
4.
ئوردون نەیاری کۆچپێکردن بە خەڵکی غەززەیە
پاش داوای پڕهەرای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گوێزرانەوەی دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ لەوان ئوردون، "ئەیمەن ئەلسەفەدی" وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە نەیارەتی کرد لەگەڵ پەرتەوازەبوونی هەمیشەیی فەلەستینیەکان. وتیشی: نەیارەتیی ئێمە لەگەڵ ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان، نەگۆڕ و هەمیشەییە.
5.
دیداری سەرۆکی "میت"ی تورکیا لەگەڵ جۆلانی
"ئیبراهیم کالین" سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا لە دەمشق، چاوی کەوت بە "ئەحمەد ئەشەرع"ی سەرۆکی دەوڵەتی ئینتقالیی سوریا. لەو دیدارەدا لەبارەی دوابارودۆخی سوریا وتووێژ کرا. دەگوترێ، تورکیا لە گەیشتنی هەتەشە بە دەمشق و کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد، دەوری سەرەکی بینیوە.