ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-01-2025 / عێراق: نەیاری هەرچەشنە پێشێلکرانی سەروەریی وڵاتین
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
عێراق: نەیاری هەرچەشنە پێشێلکرانی سەروەریی وڵاتین
سەرۆک کۆماری عێراق لەدیداری وەزیری دەرەوەی تورکیادا، وتی: بەغدا، نەیاری هەر هەوڵێکە بەمەبەستی پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەی.
لەتیف رەشید وتیشی: عێراق هەرچەشنە دەسوەردانێک کە کاربکاتە سەرخاکی ئەو وڵاتە، ڕەت دەکاتەوەو جەخت دەکەینەوە لە پێویستیی ڕێزدانان بۆ سەروەریی، ئاسایشی نیشتمانی و سەربەخۆیی عێراق.
2
شادمانیی فەلەستینیەکان لەبەر گەڕانەوەیان بۆ غەززە
خەڵکی فەلەستین لە شەقامی"ئەڕەشید" لە ناوەندی کەرتی غەززە پاش ڕاگەیێندرانی هەواڵی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە باکوری ئەو ناوچەیە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان کردووە بە شادمانیی دەربڕین.
خەڵکی غەززە لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەتوانن بە پێ و لەڕێی میحوەری "نتساریم" و شەقامی ئەڕەشید بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان لە باکوری کەرتی غەززە.
3
بێن گویر: وێنەکانی غەززە، پێشاندەری شکستی بەتەواوەتی ئیسرائیلە
وەزیری دەست لەکارکێشاوەو توندڕەوی کابینەی "بێنیامین نەتانیاهو"، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی، وێنەو گرتەڤیدیۆکانی گەڕانەوەی ئەمڕۆی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری غەززەی، بە سەرکەوتنی بزووتنەوەی حەماس و بەچۆکداهاتنی بەتەواوەتی تەلاویڤ زانی. ئیتامار بێن گویر، وتی: ئێمە دەبێ بگەڕێینەوە بەرەکانی شەڕ.
4
قالیباف: حەماس، زیندوو و ڕوو لەگەشەیە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆکە، حەماس زیندوو و ڕوو لە گەشەیە، وتی: خۆڕاگریی بە ئیرادەیەکی پتەوتر لە ڕابردوو، درێژەی هەیە. وتیشی: خۆڕاگریی زیاتر لە ١٥ مانگانی خەڵکی فەلەستین لەهەمبەر ژینۆسایدی رژیمی ئاپارتایدی ئیسرائیل، بە چوونەدەری بەتەواوەتی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان، تۆکمە دەبێ.