کانونی دوھەم 28, 2025 08:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیی بۆسەر تولکەرم

چەکدارانی سوپای رژێمی زایۆنیی وێڕای پەلاماردانی باکوری تولکەرم لە لێواری رۆژئاوا ، جادەکان تێکدەدەن و خاڵی پشکنین لە نێوان لادێ و شارەکاندا، دادەنێن

02

ترسی وەزیرێکی رژێمی زایۆنیی لە سەفەرکردن

میدیاکانی رژێمی زایۆنیی : وەزیری کاروباری زایۆنیستەکانی دەرەوە ، لە ترسی قۆڵبەستکرانی ، ناوێرێ سەفەر بکات

03

رژێمی زایۆنیی سواڵی ئاگربەس دەکات

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان : رژێمی زایۆنیی ئەمریکای کردۆتە تکاکار بۆ درێژەی ئاگربەس و ئێمەش بە هاوڕایی لەگەڵ حکومەتی لوبنان ، قبوڵمان کرد و ئەوەش سەرکەوتنە بۆ ئێمە

04

پێداگری ترامپ لەسەر گواستنەوەی خەڵکی غەزە

سەرۆکی ئەمریکا بەبێ ئاماژەدان بە ژینۆسایدکرانی خەڵکی غەزە بەدەس سوپای رژێمی زایۆنییەوە رایگەیاند بەتەمام ئەو خەڵکە ببەمە شوێنێک کە دووربن لە توندوتیژیی

05

بەهیزکرانی پێوەندی لوبنان لەگەڵ ئێران بەردەوامە

سەرۆکی لوبنان لە چاوپێکەوتنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەریی رایگەیاند بەیڕوت رەوتی بەهیزکردنی پێوەندی لەگەڵ تاران، بەردەوام دەکات

06

زۆربەی حیزبەکان لەگەڵ پارتیی رێککەوتوون

شاسوار عەبدولواحید : زۆربەی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتیی رێککەوتوون و بەرژەوەندی هاوبەش کۆیاندەکاتەوە

07

٧٠ هەزار کۆچبەری عەڕەب لە عەفرین چونەدەرێ

ئازاد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی عەفرین :  پترلە ٧٠ هەزار کۆچبەری عەڕەب لەدوای روخانی حکومەتی بەعس ، شاری کوردنشینی عەفرینیان بەجێهێشتووە و چونەتەوە بۆ شاروگوندەکانی خۆیان