کانونی دوھەم 28, 2025 10:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

رابەری شۆڕش: بیعسەت رەوتێکی هەمیشەییە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەرپرسانی ئێران و نوێنەران و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەر کە بەبۆنەی جێژنی بیعسەتی پێغەمبەر کۆببوونەوە وێڕای تەئکید لەسەر هەمیشەیی بوونی رەوتی بیعسەت رایگەیاند لە هەموو سەردەمێکدا دەشێ سود لە بەرەکەتەکانی بیعسەت وەرگیردرێت

02

٣٠٠ هەزار ئاوارە گەڕانەوە بۆ باکوری غەزە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەزە: پترلە ٣٠٠ هەزار ئاوارەی فەلەستینیی گەڕاونەتەوە بۆ باکوری غەزە و ئەو دۆخەش لەبەر باشتربوونی رەوشی ئاسایشیی و ئارامیی لە ناوچەکە، هاتۆتە ئاراوە

03

باجی قورس بۆ رژێمی زایۆنیی

وتەبێژی کابینەی رژێمی زایۆنیی: رێککەوتن لەگەڵ غەزە ، باجێکی قورسە بۆمان و ئێمە ناچاربووین لەبەر بەردرانی گیراوەکانمان لەگەڵ حەماس دانوستان بکەین

04

رۆژگاری دژواریی شیعەکانی حومس

حکومەتەکەی محەممەد شەرع رەشێکی دژواری بۆ شیعەکانی حومس بەدیهێناوە و وێڕای گرتن و کوشتنی جەماوەر بەبیانوی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی پێشوو ، خاڵی پشکنینی لەهەندێ شوێن داناوە و پرسیاری شیعە یان سوننە بوون لە هاووڵاتیان دەکرێت

05

داهاتی نانەوتیی هەرێم ئاشکرابوو

مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی په‌ڕڵه‌مانى عێراق : حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی نافەرمیی ، داهاتی تۆمارکراوی نانەوتیی ساڵانەی هەرێمی کوردستانی لایە ، کەدەگاتە نزیکەی چوار ترلیۆن دینار، داواشیکردووە، بەغدا بەشێوەیەکی خێرا وردبینی لەو بابەتەدا بکات

06

گواستەوەی چەکوچۆڵ لە عەین ئەسەدەوە بۆ سوریا

ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم ئاشکرای کردسوپای ئەمریکا لە پێگەی عەین ئەسەدەوە چەکوچۆڵ و کەرستەی جەنگیی دەگوێزێتەوە بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریا