ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-01-2025 / ئەمڕۆ ئەمریکا هێمای ئیستیعمار و ئیستیکبارە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
ئەمڕۆ ئەمریکا هێمای ئیستیعمار و ئیستیکبارە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەرپرسانی ئێران و نوێنەران و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەر: ئەمڕۆ ئەمریکا هێمای ئیستیعمار و ئیستیکبارە و لەژێر هەژمونیی گەورە سەرمایەدارانی جیهان دایە
02
هەواڵی گواستنەوەی خەڵکی غەزە بۆ ئالبانی درۆیە
سەرۆک وەزیرانی ئالبانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە رادەگەیەنن ترامپ بەتەمایە سەد هەزار کەس لە خەڵکی غەزە بگوازێتەوە بۆ ئەووڵاتە رایگەیاند ئەو هەواڵە درۆیە و هیچکەس داوایەکی لەو جۆرەی لە ئێمە نەکردووە
03
هێرشی رژێمی زایۆنیی بۆسەر کەمپی نوسەیڕات
میدیاکان باس لە هێرشی رژێمی زایۆنیی بۆسەر کەمپی نوسەیڕات لەسەنتەری کەرتی غەزە دەکەن ، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئاگربەس لە ناوچەکە راگەیەندراوە
04
دادگاى فیدراڵى لهبارهى دوو وهزارهتى ههرێمهوه کۆدهبێتهوه
ئهمڕۆ سێشهممه دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق تاووتوێی سکاڵایەک دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى دوو وهزارهتى حکومهتى ههرێمى کوردستان، بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایی پەڕڵەمانى کوردستانیش ڕونکردنهوه دهدات لهوبارهیهوه
05
هێرشی تورکیا بۆسەر هەرێم
دوێنێ شەو درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمۆبیلێکی لە ئیدارەی ڕاپەڕین کردە ئامانج و سێ کەس بەهۆیەوە کوژران ، پۆلیسیش لەوبارەوە خەریکی لێکۆڵینەوەیە
06
رۆژئاوا، بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵکی ئێران ئەرکی گرانە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ سکاینیوز لەمەڕ نیازی ترامپ بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران رایگەیاند سەرباری ئامادەیی ئێمە بۆ بیستنی قسەکانی ترامپ، لەبەر هەڵسوکەوتی خراپی جارانی ترامپ ، ئەمریکا دەبێ لە پێناو رازیکردن و هاندانی ئێران، هەوڵێکی زیاتر بدات