کانونی دوھەم 29, 2025 08:09 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01 

ئیدانەکردنی  پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری لوبنان (سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان)،  بە توندی پەلامارە ئاسمانیەکانی ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە ی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان کرد

02 

ئانڕوا لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دەمێنێتەوە 

فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئانڕوا ڕایگەیاند، ئەم ڕێکخراوە بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و  یارمەتی گەیاندنەکانی ڕاناگرێت. 03

03

گەڕانەوەی دانیشتوانی غەززە بە مانای لاوازی نەتانیاهۆە

 یائیر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕەخنەی لە  کردەوەی  کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ گرت و جەختی لەوە کردەوە کە گەڕانەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ سەر ماڵەکانیان نیشانەی شکستی تاڵە بۆ کابینەکەی نەتانیاهۆ.

04 

بەردەوامیی پێکدادانەکانی نێوان ئێس دی ئێف و تورکیا

بۆ یەکەمجار هێزەکانی هێزەکانی  ئێس دی  ئێف سەرکەوتوو بوون لە کردنە ئامانج و لەناوبردنی دوو تانک و کەرەستەی جەنگی تەیارکراو بە تۆپی جەنگی هۆڤیتزەری سوپای تورکیا  تی 155 فریتینای    ئەرتەشی تورکیا لە باشووری ڕۆژئاوای مەنبەج بە بەکارهێنانی موشەکی FPV

05

دیپلۆماتکاری ڕووسیا: ئامادەین بۆ یارمەتیدانی سوریا 

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەبو محەممەد جولانی، جەختی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە و ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا ڕووینەداوە.

06  

پێداچوونەوە بە یاسای وەرگرتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان

 وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیاند، حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسایەکی سەبارەت بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووەکانی پێشکەشی پەرلەمان کردووە.

07  

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی F-35 

میدیاکان ڕاپۆڕتیان دا دوانیوەڕۆی دوێنێ فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-35ی ئەمریکی لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئیلسۆن لە ئالاسکا کەوتە خوارەوە. فڕۆکەوانەکە پێش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە خۆی خستە دەرەوە .