کانونی دوھەم 29, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

درێژەی پەلامارە خوێناوییەکانی تورکیا بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا 

لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکدارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی سەرین لە  دەڤەری باشووری کۆبانی، شەش کەسی سیڤیل گیانیان لەدەسدا

02 

گەڕانەوەی زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی بۆ باکووری غەززە

نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی لە  سەرلەبەیانی دووشەممە تا پاشنیوەڕۆی سێشەممە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی باکووری کەرتی غەزە

03

باخچەلی: چاوەڕوانی بانگەوازەکەی ئیمڕاڵین

سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، هیوایان ئەوەیە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی دەم پارتی و ئیمراڵی پشتیوانی بێ مەرج بێت بۆ تورکیای بێ ئاڵۆزی و ساتێک زووتر بانگەوازی چاوەڕوانکراو ڕابگەیەندرێت.

04

یەکێیتی و پارتیی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

05

بەرتەسکیی نوێی نیوزلەندا بۆهاووڵاتیانی ئیسرائیلی

نیوزلەندا بە دانانی بەرتەسکیەکی  نوێ  داوا لەو ئیسرائیلییانە دەکات کە داوای ڤیزە دەکەن وردەکارییەکانی خزمەتی سەربازی خۆیان ڕابگەیەنن

06

گواستنەوەی مووشەکی ئەمریکی لە فەلەستینی داگیرکراوبۆ ئۆکرانیا

 ڕژێمی زایۆنی لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگە ڕووبەڕووی کاردانەوەی  ڕووسیا ببێتەوە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی مووشەکەکانی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بۆ ئۆکرانیا

07

پێشانگای پیشەسازی خواردن و شیرینی و چاکڵێت لە شاری سنە

پێشانگای تایبەتمەندی پیشەسازییەکانی خۆراک، شیرینی و چاکڵێت لە ٨ تا ١٣ی ڕێبەندان لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی سنە بەڕێوەدەچێ