ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 29-01-2025 / شەڕی سەرشەقام لە نێوان سەربازانی زایۆنیستی و حەریدیەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
شەڕی سەرشەقام لە نێوان سەربازانی زایۆنیستی و حەریدیەکان
دوێنێ جولەکەکانی حەریدی نەیارانی سەربازیی بە زۆؤە ملێ لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی زایۆنی بە بەرد و ئێسپەرەی بیبەر تێکهەڵچوون و بۆ چەند کاتژمێرێک شەقامەکانی قودسی داگیرکراویان کردە بەرەی شەڕ .
02
توڕەیی نەتانیاهۆ لە دانانی سەرۆکی نوێی دادگای باڵا
ڕۆژنامەی هائارێتزی چاپی ڕژێمی زایۆنی نووسیویەتی: پاش دەستنیشانکردنی ئیسحاق ئەمیت وەک سەرۆکی دادگای باڵای ڕژێمی زایونی، کابینەی بنیامین ناتانیاهۆ لە بەر تووڕەیی پەنای بۆ ئەو درۆیە بردووە کە ئەم دانپێدانە دژی خواستی بیروڕای گشتی ئیسرائیل بووە.
03
زانیاری نوێی لەبارەی دووەم دیداری ئیمراڵی
تولای هاتیمۆگولاری لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دووەمی ئیمرالی رونیکردەوە، "ئۆجالان ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت تورکیا بگوازرێتەوە بۆ دیموکراسی و ئەمە تاکە ڕێگای دەربازبوونە لە قەیرانەکان"
04
ڕەتکردنەوەی دەنگۆی لابردنی فالح فەیاز
هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق دەنگۆی لەسەرکارلابردنی فالح ئەلفەیز سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕەتکردەوە.
05
عێراقچی: هیچ پەیامێک لە ئەمریکاوە نەنێردراوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەت بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: هیچ پەیامێکی دیاریکراو لە ئەمریکاوە بۆ دانوستان نەنێردراوە و وەرنەگیراو
06
سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا : زێلێنسکی دوژمنی ئێمەیە
سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای بە دوژمن و هۆکاری ئەو کێشانەی بۆ سلۆڤاکیا دروست کراوە وەسف کرد. لەبەر ئەوەی کە بەرگرتنی زێلێنسکی لە درێژکردنەوەی گرێبەستی گواستنەوەی گاز لەگەڵ ڕووسیا، ئاسایشی وزەی سلۆڤاکیای خستۆتە مەترسییەوە