کانونی دوھەم 30, 2025 08:09 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

10  شەهید لە پەلاماری خۆفڕی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی تەمون

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی  ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر ناوچەی تەمون لە کەرتی ڕۆژئاوا گەیشتووەتە 10 کەس 

02  

بڵاوکردنەوەی ناوی زیندانیانی فەلەستینی وا ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن 

لیستی زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی  ڕژێمی زایۆنی  کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی ڕێککەوتنی "گ باهۆزی ئەحرار" ئازاد دەکرێن، بڵاوکرایەوە

03   

جولانی  بوو بە سەرۆکی قۆناغی ئینتقالی سوریا

فەرماندەی   ئیدارەی ناسراو بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەرهەڵداوانی سوریا ڕایگەیاند، ئەبو محەمەد جولانی وەک سەرۆکی نوێی سوریا پۆستی سەرۆکایەتی قۆناغی ئینتقالی سوریای گرتە ئەستۆ

04

کەمتەرخەمی بەرانبەر به  ئێزدییەکان

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: هه ریمی کوردستان بەرانبەر به بابه تی ئێزدییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کەمتەرخەمە

05 

عێراق شوێنی دەستدرێژی نییە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاسایشی عێراق و ئێران لە بەغدا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی ببێتە  شوێنی پەلامار بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ

06

وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئینگلیز

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتای ئینگلیزی خۆی وێڕای وتووێژ سەبارەت بە دوایین دۆخی هاوکارییە دو لایەنەکان جەختیان کرد لەسەر درێژەی بیروڕا گۆڕینەوە دیپلوماتیکەکان

07

ڕووداوی ئاسمانی لە ئەمریکا

شەوی ڕابردوو لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگانی ئەمریکا، کۆپتەرێک لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگردا پێکدادا کە ٦٠ سەرنشینی تێدابوو و بووە هۆی کەوتنە خوارەوەی  هەر دووک فڕوکەکە