ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-01-2025 / کاتس: شەڕمان دژی کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
کاتس: شەڕمان دژی کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
وەزیری بەرگری ڕژێمی زایونی شەڕی ڕژێم دژ بە کەناری ڕۆژئاوای ڕاگەیاند و وتی ڕژێمی زایونی دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە جێنین دەمێنێتەوە
02
سیسی: ئاوارەکردنی گەلی فەلەستین زۆڵمێکی گەورەیە
سەرۆک کۆماری میسر دوێنێ لە وەڵامی داواکارییەکەی ترەمپ بۆ میسر و ئوردن بۆ میوانداریکردنی فەلەستینییەکان، ڕایگەیاند کە ئاوارەکردنی گەلی فەلەستین لە غەززە زۆڵمە و میسر ناتوانێت بەشداری تێدا بکا
03
بەهۆی بۆردومانی تورکیا سێ هاوڵاتی لە کۆبانێ کوژران
دوینی هێزەکانی تورکیا بە درۆن هێرشیانکردەسەر ناوەندی شاری کۆبانێ لە باکوری سوریا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیل کوژران، کە ژن و منداڵیشیان تێدا بوو
04
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لێکتێگەشتنێکی گشتی پەسەند کراوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
5
فەرمانی بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکە بوون واژۆ کرا
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەبوون فەرمانێکی واژۆ کرد بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی خوێندکاران و دامەزراوە فێرکاریەکان و سزادان و دەرکردنیان ئەگەر پشتگیری فەلەستین بکەن
06
دروستکردنی مۆزەخانەی بەردینە لە کرماشان
بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی،گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگای کرماشان پلانی دروستکردنی پارکێکی مۆزەخانەیەکی بەردینەی لە کرماشان ڕاگەیاند