کانونی دوھەم 30, 2025 13:09 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

01

ئێربیل یەهود و گادی موزیس ئازاد کران

کەناڵی 13 عیبری بە فەرمی بڵاویکردەوە،ئێربیل یەهود و گادی موزیس  پێش کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی، ئازادکراون.

02

بڕیاری ڕژێمی داگیرکەر بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆی ئانڕوا

بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئانڕوا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم بڕیارە داخستنی سەرجەم  بنکەکانی ئاژانس  و وەستاندنی چالاکییەکانیان لەخۆدەگرێت، بەم جورەش ملیۆنان کەس لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە دەخەنە مەترسییەوە

03

لیستى موچه‌ گۆڕانى به‌سه‌رداهات

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیک له‌پارتى ئاشکرایکردوه‌، جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق داوای گۆڕینی لیستی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومه‌تى هەرێم کردوە

04   

عەراقچی ئەمڕۆ بەرەو قەتەر بەڕێدەکەوێت

دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای  حەماس و پێداچوونەوە بە دوایین ڕووداوەکانی فەلەستین و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر لە بەرنامەی کاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەو سەفەرەن

05 

کۆتایی ژیانی سیاسی سیناتۆری پێشووی دژە ئێرانی

باب مێنێندێز، سیناتۆری  دیموکراتی دژە ئێرانی و پێشووی  ئەمریکا، دوێنێ دوای ئەوەی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بە تاوانبار زانرا  حوکمی سزای 11 ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا

06

ئەنجامدەری بێڕێزی بە قورئان لە سوید کوژرا

میدیاکانی سوید بڵاویانکردەوە، "سلۆڤان مۆمیکا"، ئەنجامدەری بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز، لە شوقەیەکدا لە شاری "سۆدەرتلیە"  لە گەڕەکەکانی ستۆکهۆڵم، تەقەی لێکرا و کوژرا.