کانونی دوھەم 31, 2025 08:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

کێشەی بودجە و مووچە بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم خوازیاری ئەوە بوو کێشەی بودجە و مووچە بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێت.

2
جۆلانی بوو بە سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا

میدیا عەرەبییە فەرمییەکان باسی دەسنیشانکرانی فەرمیی ئەبوومحەممەد جۆلانییان کرد وەک سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا.

3
دڕندەکاریی زایۆنییەکان لە جنین

سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئۆردوگای ئاوارەکانی جنین هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژاوا دوو شاروومەندی فەلەستینییان شەهید کرد.

4
٢٥٠٠ منداڵی فەلەستینی بۆ چارەسەری بچنەدەرەوەی غەززە

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی و پزشکی لە غەززە، خوازیاری بردرانەدەری دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵی فەلەستینی لەم کەرتە بوو بۆ چارەسەری و دەرمان.

5
قەدەغەی چالاکیی ئانڕوا هەڵگیردرێ

تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی خوازیاری هەڵوەشانەوەی قەدەغەی چالاکیی ئانڕوا لە فەلەستینی داگیرکراو بوو.

6
وتووێژی عەراقچی لەگەڵ هاوشانە قەتەرییەکەی

وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە سەفەری بۆ دۆحە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دیداری کرد و لەگەڵ ئەو سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو وڵات و هەروەها ڕووداوەکانی کەرتی غەززە، مەسەلەی فەلەستین و گۆڕانکارییەکانی سوریا بیروڕای گۆڕییەوە.


کوژرانی سووکایەتیکەر بە قورئانی پیرۆز

ئەو پیاوەی لە سوید چەندین جار سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کردبوو و کتێبی ئاسمانیی موسڵمانانی ئاور تێبەردابوو، لە ئاپارتمانێکدا لە سوید بە زەبری گوللە کوژرا.

7
پێشانگەی ئاسەواری مێژوویی ئێران لە چین

پێشانگایەک بە ١٥١ ئاسەواری مێژوویی ئیران بە ناوی وڵاتی خۆر لە ئاراستەی پەرەپێدانی دیپلۆماسیی کلتووریی و ناساندنی شارستانییەتی کۆن و دەوڵەمەندی ئێران بە خەڵکی نەتەوەکانی دیکە لە مۆزەخانەی زانکۆی شاری چەنگدۆی وڵاتی چین بەرپا کراوە.