کانونی دوھەم 31, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی موچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و راپۆرتی هاوبه‌شی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو کە بۆ وردبینی له‌ داتا و زانیارییه‌كان پێكهێندرابوو.

2
ئامانجەکانی دژ بە حەماس کە نەهاتنەدی

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی داوە کە ئامانجەکانی ئەم ڕژێمە سەبارەت بە تیابردنی توانای سەربازیی حەماس بە هیچ لەونێ نەهاتۆتەدی. هاوکات بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە پێشوازیی بەشکۆ لە دیلە فەلەستینییە ئازادکراوەکان ئەو پەیامەی داوە بە داگیرکەران کە دیلەکان هێڵی سووری خۆڕاگرین.

3
زایۆنییەکانمان ناچار بە بەزاندنی هێڵە سوورەکانیان کرد

حازم قاسم وتەبێژی حەماس وتی: داگیرکەرانمان ناچار کرد لەو هێڵە سوورانەی دیارییان کردبوو بۆ خۆیان تێپەڕن و ئەو دیلانەی ئازاد بکەن کە بەندی تاهەتاییان بۆ بڕدرابوویەوە.

4
بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان

ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان و پێشگری بە گەڕانەوەی شاروومەندانی لوبنانی بۆ ماڵەکانیان، شارۆچکەی "تەییبە"ی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی درۆنی.

5
کوژرانی ئەندامێکی باڵای ئەلقاعیدە لە سوریا

فەرماندەرێتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام ڕایگەیاندووە لە پەلامارێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باکووری ڕۆژاوای سوریا ئەندامێکی باڵای گرووپی «حراس الدین»ی سەربە ئەلقاعیدەیان کوشتووە.

6
کاردانەوەی ترەمپ بە کەوتنەخواری فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئەمریکایی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕووداوی لێککەوتنی فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگر و کۆپتەرێکی سەربازی، سیاسەتەکانی سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی کاروباری گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکای دایە بەر ڕەخنەوە.

7
پاڵەوانەتیی ئێران لە تێنیسی سەر مێزی لاواندا

لە فیناڵی تەمەنی ژێری ١٥ ساڵی ڕکابەرایەتیی کانتێندەری لاوانی قەتەردا، فەراز شەکیبا لە ئێرانەوە بە ئەنجامی ٣ بە ٢ لە مەساف گوڵزادە لە کۆماری ئازەربایجانەوەی بردەوە و میداڵیای زێڕی کردەمل.