کانونی دوھەم 31, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

هەڵوێستی سوودانی لەبارەی موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێمەوە

محەممەد شياع سوودانی سەرۆکوەزيراني عێراق بە شاندەکەی هەرێمی وتووە قسەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی 12ـەوە قسەی ئەویشە و شاندەکەی هەرێمیش دوو پێشنیاری بۆ چارەسەریی ئەو پرسە خستووەتەڕوو.

2
نەتەوە یەکگرتووەکان: چالاکیی ئانڕوا لە غەززە بەردەوامە

ستێفان دووجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی وت: ئانڕوا بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە بەردەوامن لە یارمەتیدانی خەڵک لە غەززەدا.

3
نەیارەتی لەگەڵ کۆچی زۆرەملیی فەلەستینییەکان

خەڵکی میسر بە کۆبوونەوە لەبەردەم دەروازەی سنووریی ڕەفەح نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کۆچپێکردنی زۆرەملیی فەلەستینییەکانی غەززە.

4
جۆلانی بوو بە سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا

میدیا عەرەبییە فەرمییەکان باسی دەسنیشانکرانی فەرمیی ئەبوومحەممەد جۆلانییان کردووە وەک سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا.

5
کوژرانی ئەندامێکی باڵای ئەلقاعیدە لە سوریا

فەرماندەرێتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام ڕایگەیاندووە لە پەلامارێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باکووری ڕۆژاوای سوریا ئەندامێکی باڵای گرووپی «حراس الدین»ی سەربە ئەلقاعیدەیان کوشتووە.

6
چوونەدەری تۆکمە و تەواوی هێزی فەرەنسی لە چاد

«چانان ئیساخا ئاچیخ» وتەبێژی سوپای چاد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە سێ بنکەی هێزی فەرەنسی لە چاد ڕادەستی سوپای نیشتمانیی ئەم وڵاتە کراون. نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ ، حکومەتی چاد کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستی هاوکاریی ئاسایشی و بەرەڤانی خۆی لەگەڵ فەرەنسای ڕاگەیاند.

7
ئاگرێکی بەربڵاو لە ناوچەی گەمیسازیی میسر

میدیاکانی میسر ڕاپۆرتیان داوە کە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەیەکی گەمیسازی ڕوویداوە کە لە سویزی میسر هەڵکەوتووە. کاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە و تا ئێستا زانیاری و وردیاتی زیاتر لە میدیاکاندا بڵاو نەبۆتەوە.