شوبات 01, 2025 08:13 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

1

پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی حکومەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی ڕاحل

سەرۆک کۆمار و ئەندامانی حکومەت  ئەمڕۆ شەمە بە ئامادەبوون لە گڵکۆی پیرۆزی دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ، پابەندبوونی خۆیان بە ئارمانجەکانی ئیمامی ڕاحڵ نوێکردەوە

2-

ترسی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوی شەهید محەمەد زەیف

خەلیل ئەلحەیە، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەهید محەمەد زەیف بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە دژی ڕژێمی داگیرکەر شەڕی کردووە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ناوی شەهید محەمەد ئەلزەیف هەمیشە ڕژێمی داگیرکەری توقاندووە

3-  

نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە دۆخی جنین

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: لەگەڵ بەردەوامبوونی پەلامارەکانی سوپای تیرۆربۆ سەر جێنین، ئێمە بە توندی نیگەرانین لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی و وێرانبوونی بەربڵاوی ماڵ و ژێرخانەکانی جێنین.

 دەسپێکی  ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری سوریا لەدژی ڕژێمی داگیرکەر

خۆڕاگری سوریا،بەهێرش کردنە سەر هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی لە دەوروبەری قونەیترە، لە بەیاننامەیەکدا  دەسپێکی خەباتی خۆی  لە دژی داگیرکەران وگروپی جۆلانی ڕاگەیاند.

5  

ڕەخنەی  شارەوانی ئەستەمۆڵ لە سیستەمی دادوەری تورکیا

 ئەکرم ئیمام ئۆغڵو،  شارەوانی ئۆپۆزسیۆنی ئەستەموڵ، ئازار دانی  لایەنگرانی خۆی لەلایەن سیستەمی دادوەری تورکیاوە ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، " ئەگەرچی ئێمە لە لایەن سیستمی دادوەریەوە ئازار دەدرین بەڵام کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری"

6

ڕاگەیاندنی وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان بەغدا و شاندی هەرێم

ڕێباز حەملان جێگری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دوو بابەتی سەرەکی تاوتوێ کرا،  لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ژانویەی  2025 و دیاریکردنی دۆخی خانەنشینان