ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/01 / پزشکیان: ڕێگای سەربەرزی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاواییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پزشکیان: ڕێگای سەربەرزی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاواییە
مەسعوودی پزشکیان لە ڕێ و ڕەسمی نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی، ڕایگەیاند کە ڕێگای سەربەرزی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاواییە، و وتی: ئەگەر خۆمان بە یەکگرتوو ببینین وەک ئەوەی پێغەمبەری خۆشەویست فەرموویەتی. هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت چەوساندنەوەی ئێمە بکات.
2-
بڵاوکردنەوەی ناوی یەخسیرانی فەلەستینی کە ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن
بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، لە کۆی ١٨٣ یەخسیری فەلەستینی کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، ١٨ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ٥٤ کەسیان سزاگەلی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە و ١١١ کەسیان دانیشتووی غەززەن کە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستبەسەر کراون.
3-
ئازادکردنی گیراوێکی زایۆنی لە خان یونس
کەتیبەکانی قەسام لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەگیراوێکی زایۆنی بەناوی ئۆفەر کاڵدێرۆن ڕادەست دەکەنەوە
4-
ئانڕوا هیچ جێگرەوەیەکی نییە
وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئەگەری قەدەغەکردنی ئانڕوا لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە، ڕایانگەیاند کە هیچ ڕێکخراوێکی دیکە شارەزایی و توانایی ئانڕوای نییە.
5-
دەستگیرکردنی بکوژانی شەهیدانی سەدر
محەممەد شیا ع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید سەید محەمەد سەدر و بنت ئەلهودای خوشکی و ئایەتوڵڵا حەکیمی ڕاگەیاند، هەروەها ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی سەر بە عەمار حەکیم، ستایشی هەوڵەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی کرد بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی زانایان و خەڵکی عێراق.