شوبات 01, 2025 13:13 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1

 ستایشی سەرۆک کۆماری عێراق لە شەهید ڕەئیسی

سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ هاوسەری شەهید  سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کوماری پێشووی وڵاتەکەمان   ڕۆڵی ئەوی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بەرز نرخاند.

2-

ئازادی یەخسیرانی فەلەستینی لە نێوان پێشوازیی گشتیدا

 پاش ئازادکردنی سێ زیندانی زایۆنیستی لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست، پاسێک کە زیندانییە ئازادکراوەکانی فەلەستینی هەڵگرتبوو، لە نێوان پێشوازییەکی گشتیدا هاتە ناو "بیتونیا".

3- 

بەرەنگاربوونەوەی خۆڕاگری لەگەڵ داگیرکەران

لە کاتێکدا داگیرکەرانی زایۆنیستی بەردەوامن لەپەلامارکردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو،گوردانەکانی سرایا ئەلقودس باسی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانیان کرد  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری نابلوس لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا و شاری  ئەلخەلیل 

4-

درێژەی مانگرتنی فەرمانبەران و مامۆستایان لە سلێمانی 

ئەمڕۆ لە پێنجەمین ڕۆژی   مانگرتنی  مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی ڕایانگەیاند کە بەهۆی سەختی دۆخی تەندروستییەوە؛ کۆتایی بە مانگرتنەکە نادەین

5-

کۆشتارو تێکهەڵچوون  لە نێوان گروپە چەکدارەکان لە سوریا

سەرچاوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەما لە ناوەڕاستی سوریا بڵاویانکردەوە، گروپێکی چەکداری دەمامکدار پەلاماریان  کردووەتە سەر ناوچەکانی دەوروبەری حەما و بەهۆیەوە ١٥ کەس کوژراون، هاوکات شەڕ و پێکدادانی توندیش لەنێوان دوو گروپی چەکداریدا لەدەڤەری  ئیدلب ڕوویداوە.

6-

دەرکردن و سزای زیندانیکردنی  شارەوانی سێرتی تورکیا

 سۆفیا ئالاغاش،  شارەوانی سێرت لە دەم پارتی، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.