ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/02 / نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست گیرا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست گیرا
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، شەوی ڕابردوو و پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی خۆپیشاندانی ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و هەروەها لە دهۆک لەبەردەم پەروەردەی گشتی، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمەوە قۆڵبەست کرا.
2
بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لە جنین
هێزەکانی خۆڕاگری باسی شەڕ و پێکدادانی قورسیان لەگەڵ هێزی داگیرکەری زایۆنییان کردووە لە ئۆردووگای جنین کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی.
3
پەردەلادان لە مووشەکی کرووزی دەریاریی قەدر٣٨٠
ڕۆژی ڕابردوو فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران لە پەراوێزی سەردانی ئامادەیی یەکە مووشەکییەکانی هێزی دەریایی سپا، پەردەی لادا لە مووشەکێکی ستراتیژیک بە بڕی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر.
4
جۆلانی ئەمڕۆ سەردانی عەرەبستان دەکات
ئەحمەد جۆلانی، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا کە خۆی بە سەرۆک کۆماری کاتی ناساندووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی عەرەبستان بکات.
5
باکوو بوو بە خاوەن بەرەبەشی گازی ڕژێمی زایۆنی
کۆمپانیای دەوڵەتیی نەوتی کۆماری ئازەربایجان دوێنێ بۆ کڕینی ١٠% کێڵگەی گازی تەمار هەڵکەوتوو لە ٢٤ کیلۆمەتری ڕۆژاوای عەسقەلان لە باکووری کەرتی غەززە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی گرێبەستی واژۆ کرد.
6
سەرۆک پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆک پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکەوە سەردانی تاران دەکات.
7
دیاری کرانی باج و گومرکی تازە لە لایەن ترەمپەوە
شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانی کارگێڕی واژۆ کرد بۆ داسەپاندنی گومرگ و باجی ٢٥% لەسەر هاوردە لە مەکسیک و کەنەداوە.