ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/02 / لاهور شێخ جەنگی سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی کرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
لاهور شێخ جەنگی سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی کرد
لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل بە ئامادەبوون لەنێو مامۆستایانی مانگرتوو پاڵپشتی خۆی لەوان ڕاگەیاند.
2
ناکۆکی لە کۆبوونەوەکەی بەغدا و هەرێم
کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار بۆ هەنگاوێک بێ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە دراوییەکان، بەڵام میدیای عێراقییەکان باس لە کێشە و ناکۆکی و چەق بەستنی وتوێژەکان دەکەن.
3
نەیارەتیی ٦ وڵاتی عەرەبی لەگەڵ کۆچپێکرانی فەلەستینییەکان
وەزیرانی دەرەوەی میسر و پێنج وڵاتی عەرەبی دیکە دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا لە قاهیرە نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هەر چەشنە پێشێلکردنی مافە نەگۆڕەکانی گەلی فەلەستین.
4
ئەیال زامیر سەرۆکی تازەی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە جەنەراڵ ئەیال زامیر بە شێوەی فەرمی دەستنیشان کراوە وەک سەرۆکی تازەی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش واز لە کارهێنانی هێرتزی هالۆڤی.
5
دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی هێزی عێراقی دژ بە داعش
شەوی ڕابردوو، دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی سوپای عێراق بۆ سەر حەشارگەی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەیەکی نێوان دوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدین دەست پێکرد.
6
سووکایەتی سیاسەتوانی دەنیمارکی بە قورئانی پیرۆز
دیسانەوە ڕاسمۆس پالۆدان سەرۆکی پارتی ڕاستی توندڕەوی "ڕێگای دژوار" لە دەنیمارک ڕایگەیاند کە بە چوونە بەردەم بینای باڵوێزخانەی تورکیا ئاگری بەرداوەتە قورئانی پیرۆز.
7
واژۆ دژ بە واژۆ
جاستین ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کاردانەوە بە باج و گومرکە تازەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە باج و گومرگی ٢٥% دادەنێتە سەر کەلوپەلی ئەمریکایی.