ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/02 / پاڵپشتیی مامۆستایانی کۆمەڵ له مامۆستایانی مانگرتوو
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
پاڵپشتیی مامۆستایانی کۆمەڵ له مامۆستایانی مانگرتوو
مامۆستایانی کۆمەڵ پاڵپشتی خۆیان بۆ مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی ڕاگەیاندە، هەروەها ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی توند داکۆکی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی.
2
دیداری بەشداربووانی ڕکابەرایەتیی قورئان لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش
ڕێبەری شۆڕش ئەمڕۆ لە دیداری بەشداربووانی ڕکابەرایەتی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز فەرمووی: ئێرانی ئەمڕۆ، ئێرانی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر نییە و لە هەموو ئاراستەیەکدا گەشەی کردووە. گەلی ئێران دەتوانێ بڵێ نەمان بۆ ئەمریکا، ئەمریکا دەسترێژکار و درۆزنە.
3
پەردەلادان لە سەتەلایتی ناوک و پارس ١ ، ٢
لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی تەکنۆلۆژیای گەردوونگەڕی، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و بە ڕاگەیاندنی وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری پەردە لادرا لە سێ سەتەلایتی تازەی ناوک١، پارس ٢، وە هەروەها مۆدێلی پێشکەوتووی سەتەلایتی پارس ١.
4
بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە ئۆردوگای نوسەیرات
ژێدەرە خۆجێیەکانی فەلەستین باسی پەلاماری درۆنی ڕژێمی داگیرکەر و هەروەها بیسترانی دەنگی دوو تەقینەوەیان کردووە لە دەڤەری شاری ئەلئەسرا هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتِی غەززە.
5
ئەمڕۆ شێخ نەعیم قاسم وتار پێشکەش دەکات
میدیا لوبنانییەکان ڕایانگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا سەبارەت بە ڕووداو گۆڕانکارییەکانی باشووری لوبنان و هەروەها بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وتار پێشکەش دەکات.
6
ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە پاڵاوتگەی کالیفۆڕنیا
پاڵاوتگەی مارتینێز کە ساڵی ٢٠٢٣ کەوتە گەڕ، کەوتۆتە داوی بڵێسەی ئاگرەوە و هۆشدار دراوە بە دانیشتووان کە لەبەر مەترسی هەوای پیس و ژاراوی بوونی بۆ چاو، لووت و گەروو و پێست، لە ماڵەوە بمێننەوە.