ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/03 / سودانی داوایهک ئاڕاستهی ههرێمی کوردستان دهکات
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
سودانی داوایهک ئاڕاستهی ههرێمی کوردستان دهکات
"محهمهد شیاع سودانی" سهرۆک وهزیرانی عێراق پێشوازی له پهسهندکردنی رهشنوسی بودجهی 2025 دهکات و داواش له حکومهتی ههرێمی کوردستان و وهزارهتی نهوتی فیدڕاڵ دهکات، دهست به جێبهجێکردنی بڕگه و ماددهکانی بودجهکه بکهن.
٢.
گەڵاڵەی"گرووپی لاهە" هەنگاوێک بەرەو کۆتاییهاتنی داگیرکەریی رژیمی زایۆنی
"باسم نەعیم" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) پێی داگرت؛ گەڵاڵەی "گرووپی لاهە" پێکهاتوو لە وڵاتانێکی وەک ئەفریقای باشور، مالزیا، کۆلۆمبیا، هەنگاوێکی گرینگ و کاریگەرە لەئاراستەی کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی رژیمی زایۆنیستی لە فەلەستین.
٣.
ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسروڵڵاو سەیید هاشم سەفیەدین
"شێخ نەعیم قاسم" ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای پیرۆزبایی شەهیدبوونی "محەممەد زەیف"فەرماندەری گشتیی گوردانەکانی شەهید عیزەدەین لە گەلی فەلەستین، وتی: تەرمی شەهید سەیید حەسەن نەسروڵڵاو تەرمی شەهید سەیید هاشم سەفیەدین رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٢٣ی فێڤرییە بە دروشمی "ئێمە پێبەندین بە پەیمان و وەفای خۆمان" ئەسپەردە دەکرێ.
٤.
ئوکراینا ١٢٣٠چەکداری لە رۆژێکدا لەدەست دا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی کوژرانی ١٢٣٠چەکداری ئوکراینی لە درێژەی هەڵمەتی تایبەتی مۆسکۆ لە شەو و رۆژی ڕابردووی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند، ژێرخانی پێگەگەلی ئاسمانیی-سەربازیی و دامەزراوەکانی پاشەکەوت کرانی سووتەمەنی هێزەکانی ئوکرانیای بەئامانج گرتووە.
٥.
ترەمپ: چیتر وەک گەمژە ناجوڵێینەوە
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پاسادانی شەڕی تارەفەیی خۆی بەدژ ژمارێک وڵات، وتی: چیدی وڵاتێکی گەمژە نابین و ئەمریکا ٣٦تریلیۆن دۆلار قەرزدارەو ئێمە ئیدی چیتر گەمژانە ناجوڵێینەوە.