ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/03 / پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی هەمواری یاسای بودجە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی هەمواری یاسای بودجە
"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ووتی: پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین و هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە.
٢.
چواردەیەمین رۆژی پەلامارگەلی وێرانکەری رژیمی زایۆنی بۆسەر جێنین
سوپای رژیمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر لێواری رۆژاوایی، بیست خانووبەرەو بینای لە کەمپی جێنین بۆردومان کرد. سوپای رژیمی داگیرکەر، هەروەها بەشگەلێک لە نەخۆشخانەی حکومەتیی جێنینیشی وێران کرد.
٣.
دەسپێبوونی لێکۆڵینەوە لەبارەی سارا نەتانیاهو
داواکاری گشتیی رژیمی زایۆنی لێکۆڵینەوە لەبارەی هاوسەری سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمە بەگومانی ئەنجامدانی ململانێگەلی ئازار و ئەزیەت کردن و دنەدانی نەیارانی سیاسی دەسپێکردووە. سارا نەتانیاهو لە بەڕێوەبەرایەتی کردنی خۆپێشاندان و مانگرتنەکان بەدژ نەیارانی سیاسیی هاوسەرەکەی، رۆڵی بووە.
٤.
پوتین: سەرانی ئوروپا، بەکاوەخۆ کلکە سووتە بۆ ئاغاکانیان دەکەن
"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: سەرانی ئوروپا لەبەردەم ئاغاکانیان بەکاوەخۆ کلکە سووتە دەکەن. وتیشی: ڕێبەرانی پێشووی ئوروپا، دەیانوێرا لەپێناو بیروبڕوایان راوەستن و خۆڕاگر بن، ئەمڕۆکە وەها کەسانێک بوونیان نیە.
٥.
خۆپێشاندانی بەرفراوان لە لۆس ئەنجلێس دژ بە سیاسەتی کۆچبەریی ترەمپ
هەزاران ناڕازیی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوەڕاستی شاری لۆس ئەنجلێس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر سیاسەتی کۆچبەریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکاو خوازیاری دادگەریی و گۆڕانکاریی لە شێوازگەلی کۆچکردن بوون.